18/09/2021
467 جار خوێنراوەتەوە
مونا كورد‌و براکەی لەو ١٠٠ کەسایەتییەن کە وه‌ك كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تیی ساڵی 2021 دیاریكراون
پەیام
(مونا كورد) ڕۆژنامه‌نووس و چالاكێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵی فه‌ڵه‌ستینی، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده، له‌ئێستادا خۆی و محه‌ممه‌دی برای یه‌كێكن له‌و 100 كه‌سایه‌تییه به‌هێزانه‌ی له‌لایه‌ن گۆڤاری تایمی ئه‌مریكییه‌وه وه‌ك كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی 2021 دیاریكراون.
(مونا) له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و 27 خێزانی دیكه له گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌ڕڕاحی خۆرهەڵاتی قودس نیشته‌جێن و به‌هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركه‌رانی ئیسرائیلی له هه‌وڵی به‌زۆرچۆڵكردن و داگیركردنی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان ده‌ستگیركرا و ناوی به جیهاندا بڵاوبووه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە