18/09/2021
457 جار خوێنراوەتەوە
له ئه‌مریكا ئافره‌تێك 45 خوله‌ك دڵى له‌كاركه‌وت و دووباره گەڕایەوە بۆ ژیان
پەیام
میدیا ناوخۆییه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد كه كێتی پاتێن، له‌كاتی یاریكردنی گۆڵفدا زانیاری ئه‌وه‌یان پێداوه كه كچه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی منداڵبوون بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه، به‌و هه‌واڵە پاتێن، له‌و كاته‌دا دڵی له كاركردن وەستاوەو دواتر له‌لایه‌ن تیمه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه به‌خێرایی ره‌وانه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه کراوە كه كچه‌كه‌ی لێبووە.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی دڵی پاتێن له لێدان راوه‌ستا و له ئه‌نجامی هه‌وڵێكی چری تیمه ته‌ندروستییه‌كان به به‌كارهێنانی ئامێری سی پی ئار بۆ بوژاندنه‌وه‌ی دڵ ، توانرا دوای 45 خوله‌ك بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیان.
له ژووری سه‌ره‌وه‌ی هه‌مان رێره‌وی نه‌خۆشخانه‌كه و له‌هه‌مان كاتدا و دوای 39 كاتژمێر ئازاری منداڵبووندا، هه‌واڵی له دایكبوونی ئالۆرای نه‌وه‌ی پاتێن، راگه‌یه‌ندرا.
كێتی پاتێن، ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه وتی: زۆر سوپاسی خودا ده‌كه‌م كه ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ی ژیانی پێدامه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه دۆڤ فرانكل، ئه‌و پزیشكه‌ی كه هه‌وڵی بووژانه‌وه‌ی دڵی پاتێنی دا رایگه‌یاند كه وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا رووداوه‌كه له ئه‌نجامی پزیشكی مۆدێرن بووه یان موعجیزه‌یه بۆ خه‌ڵك به‌جێهێشتووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە