15/09/2021 631 جار خوێنراوەتەوە

فەڕمی.. پاریس سانجێرمان داهاتووی مباپێی بۆ هاوینی داهاتووش یەکلایی کردەوە

پەیام سپۆڕت

بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ڕایدەگەیەنێت، هیچ کەسێک لە یانەکەمان بیر لەوە ناکاتەوە بۆ وەرزی ئایندە بەبێ مباپێ یاری بکەن.

لە میانەی لێدوانێکدا کە کەناڵ "پڵەس"ی فەڕەنسی بڵاویکردۆتەوە، لیوناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سانجێڕمان سەرەبارەت بە داهاتووی کیلیان مباپێ وەڵامی چەند پرسیارێکی داوەتەوە و سەرەتا دەڵێت: ئێمە بیرمان لەوە نەکردۆتەوە کە پلانەکانمان بەبێ مباپێ بێت، بەڵی ڕاستە لە دواین هەفتەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە گفتوگۆدا بووین، دۆخێک بوو کە پێمان خۆش نەبوو، ئێمە ڕاشکاوبووین و ڕامانگەیاند کە ئەو ئۆفەری ڕیاڵ مەدرید بۆ کیلیان گونجاو نییە، کەمترە لەو بڕەی ئێمە یاریزانەکەمان لە مۆناکۆوە پێ کڕی.

لە درێژەی قسەکانیدا لیوناردۆ ئاشکرای کرد، ئەو دەنگۆیانەی باسیان لەوە دەکرد گوایە ڕیاڵ مەدرید ئۆفەری دیکەی پێشکەش کردوین ڕاست نەبوو.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەڕێوەبەرەکەی یانە پاریسییەکە وتی: هیچ کەسێک لە یانەکە بیر لەوە ناکاتەوە داهاتووی پاریس سانجێرمان بەبێ مباپێ بێت، لە یانەکەمان هیچ کەس خەیاڵی بۆ ئەوە ناچێت کۆتایی ئەم وەرزە مباپێ یانەکەمان جێبهێڵێت.

لە بەردەوامی قسەکانیشیدا لیوناردۆ ڕایگەیاند، پەیوەندی نێوان پاریس سانجێرمان و کیلیان پەیوەندییەکی قوڵە، لەبەرئەوە بیر لە هیچ شتێکی دیکە ناکەنەوە و مانەوەی یاریزانەکەش واتایەکی زۆری دەبێت، نەک تەنیا لەبەر ئەوەی یاریزانێکی فەڕەنسییە یان یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، بەڵکو ڕێگاکەی ئێمە هەمووان سەرسام دەکات.

لە کۆتایشدا لیوناردۆ وتی: کارمان بۆ ئەوە نەکردووە کە تەنیا یەک وەرز مێسی و نێمار  و مباپێ بە یەکەوە یاری بکەن، بەڵکو ئێمە هەموو شتێک ئەنجام دەدەین تا ئەوەی ئەو سێ هێرشبەرە بۆ وەرزی داهاتوو بە یەکەوە لە یانەکەمان یاری بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

سەرەتا