15/09/2021
425 جار خوێنراوەتەوە
پۆلیسی سلێمانی: تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه برایه‌كی خۆی به‌فیشه‌ك بریندار كردبوو
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه كه برایه‌كی خۆی به‌فیشه‌ك بریندار كردووه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕووداوێكدا له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار كه‌سێك له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌فیشه‌ك له‌لایه‌ن برایه‌كی خۆیه‌وه برینداركرا، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ده‌ستگیربكرێت.
راشگه‌یه‌نراوه، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ ، ئـ ، ع) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی (405) و (31) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە