14/09/2021
1181 جار خوێنراوەتەوە
سه‌باح هه‌ورامی: ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی تووشبوون به كه‌رووی ڕه‌ش له سلێمانی تۆماركراوه
په‌یام
دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد كه ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی تووشبوون به كه‌رووی ڕه‌ش له پارێزگای سلێمانی تۆماركراوه و ئێستا له‌ژێر چاودێری ورددان.
له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان و میدیاكان، دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی باسی له‌وه كرد كه ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی تووشبوون به كه‌رووی ڕه‌ش تۆماركراوه له‌و كه‌سانه‌ی پێشتر ڤایرۆسی كۆرۆنایان گرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكراشیكرد كه ئه‌و نه‌خۆشانه ئێستا له ژێر چاودێری وردی پزیشكدان و هه‌وڵی چاره‌سه‌كردنیان ده‌ده‌ن، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ته‌ندروستی سلێمانی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ بنبڕكردنی ئه‌و نه‌خۆشییه.
سه‌باره‌ت به كه‌ڕووی ڕه‌ش، پێشتر دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم هاووڵاتیانی له‌وه دڵنیا كرده‌وه كه ئه‌و نه‌خۆشیه جێی مه‌ترسی نییه و ته‌ندروستی هه‌رێم توانای چاره‌سه‌ركردن و دابینكردنی ده‌رمانی پێویستی بۆی هه‌یه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە