14/09/2021
229 جار خوێنراوەتەوە
كه‌ركوك.. جارێكی تر گرێبه‌ستانی پترۆ دۆلار گردبوونه‌وه‌و داوای مافه‌كانیان كرد
جارێكی دیكه گرێبه‌ستانی پترۆ دۆلار له كه‌ركوك، له به‌رده‌م بینای پارێزگای كه‌ركوك هاوبه‌ش له گه‌ڵ گروپی شه‌قام گردبونه‌وه‌و داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی پترۆ دۆلار كه دابه‌شی سه‌ر دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت له شاره‌كه كرابوون ماوه‌ی سێ ساڵه به بێ هیچ هۆكارێكی یاسایی گرێبه‌ستیان له گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و له فه‌رمانگه حكومیه‌كان ده‌ركراون.
ئه‌وان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ، سته‌میان لێكراوه و پێویسته حكومه‌ت داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات و گرێبه‌ستیان بۆ تازه بكه‌نه‌وه ، ئه‌وان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك كه‌س له گه‌ڵ ئه‌وان بوون ئێًستا جارێكی دیكه گرێبه‌ستیان بۆ كراوه‌ته‌وه ، به‌لاَم ئه‌مان ناگێڕٍنه‌وه.
ئه‌م فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌ستانه له‌گه‌ڵ گروپی شه‌قام ، داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن به‌لاَم تاكو ئێستا هیچ كه‌سێك وه‌لاَمی داواكارییه‌كانیان ناداته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە