14/09/2021 193 جار خوێنراوەتەوە

به‌شێكی زۆر له‌ سزادراوانی بادینان مانگرتنیان له‌خواردن تامردن راگه‌یاندووه‌


شێروان شێروانی یه‌كێك له‌ چالاكوانه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان ڕایگه‌یاند مانگرتنیان له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ تا مردن ڕاگه‌یاندوه‌ و داواش له‌ ئازادیخوازانی گه‌لی كورد ده‌كات هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و پشتیوانیان لێ بكه‌ن.

كامه‌ران عوسمان ئه‌ندامی تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد: ئه‌مڕۆ شێروان شێروانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ تیمی كوردستانی عێراقی CPTدا ئه‌نجامدا".

به‌ وته‌ی ناوبراو شێروان ئاشكرایكردووه‌ كه‌ "نزیكه‌یی ته‌واوی زیندانیانی بادینان كه‌ ژماره‌یان 81 زیندانییه‌، مانیان له‌ خواردن گرتووه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ئاویش ناخۆنه‌وه‌".
شێروان شێروانی داواشی كردووه‌  كه‌ خه‌ڵكی له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان بۆ پشتیوانی ئه‌و زیندانیانه‌ چالاكی بنوێنن و بێده‌نگ نه‌بن به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ مێژووییه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ چالاكوان و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی بادینان ده‌كرێت و بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێرن.

هه‌روه‌ها شێروان نیگه‌رانی ئه‌و هاوڕێ زیندانیانه‌ی بووه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا دادگایی نه‌كراون و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ زیندانی ئاسایشدا هێڵدراونه‌ته‌وه‌. 

 شێروان شێروانی كه‌ به‌ شه‌ش ساڵ زیندانیكردن حوكم دراوه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌یاز كه‌ره‌م، هاریوان عیسا و شڤان سه‌عید گواسترانه‌وه‌ بۆ زیندانی چاكسازی گه‌وران و ئێستاش مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه‌.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 خولەک پێش ئێستا

    نەوت و كانزاكانی سلێمانی: دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت و کێشەى غازیشمان نییە

  • 24 خولەک پێش ئێستا

    تەندروستی هەڵەبجە: هەر فەرمانبەرێك ڤاكسینی وەرنەگرتبێت، موچەی پینادرێت

  • 30 خولەک پێش ئێستا

    مەهدى شوشتەریی: هەر کەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت ڤیزای ئێرانى پێنادرێت

  • 44 خولەک پێش ئێستا

    مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر گردبوونه‌ته‌وه‌ و داوای دامەزراندن ده‌كه‌ن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا: له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریی پرۆسه‌ی دادگایی زیندانیانی بادینان ده‌كه‌ین

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌شێك له‌ گیراوانی بادینان له‌ كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. ئەگەری داخستنی ناوەندەكانی خوێندن به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆناوه‌ سەرهەڵدەداتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم كۆبانێ‌: توركیا هەوڵی هەڵگیرساندنی شەڕ دەدات

سەرەتا