14/09/2021
316 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌رایه‌نی كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجامدا
په‌یام
ئه‌مڕۆ له‌شاری سلێمانی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌رایه‌نی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجامدا و چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی تایبه‌ت به دۆخی ئێستا و هه‌ڵبژاردن تاوتوێ كرد.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له باره‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێم و به‌غدا كرا، هه‌روه‌ها باس له ستراتیژیه‌تی كۆمه‌ڵ و هێڵه گشتییه‌كانی كرا، كه پێویسته بچه‌سپپێنرێن و شۆڕ بكرێنه‌وه بۆ ناو سه‌رجه‌م ئۆرگان و ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كرا، به ئومێده‌وه له پڕۆسه‌كه‌یان ڕوانی و هیوایان خواست له كه‌شێكی ئازاد و ئارام‌دا پڕۆسه‌یه‌كی خاوێن و بێگه‌رد به‌ڕێوه بچێت، دا‌واشیان له سه‌رجه‌م ئۆرگان و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ كرد به گوڕوتینه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستی كۆمه‌ڵ و كاندیده‌كان، كه كه‌سانی شیاو‌و شایسته و به‌توانان.
هه‌روه‌ها دا‌واشیان له دۆست و لایه‌نگران و جه‌ماوری كۆمه‌ڵ كرد، وه‌ك هه‌میشه هاوكار و پشتیوانی لیستی كۆمه‌ڵ بن بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانی، به‌و ئومێده‌ی بتوانن ده‌نگی مه‌زڵومیه‌تی جه‌ماوه‌ری به‌شخوراو بگه‌یه‌ننه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و داكۆكیكار له ماف و داواكاریه‌كانیان بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە