14/09/2021
319 جار خوێنراوەتەوە
ئێران نزیكده‌بێته‌وه له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی
په‌یام
ئێران نزیكه له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و په‌یمانگایه‌كی ئه‌مریكی كاتی ماوه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاشكراده‌كات.
په‌یمانگای ئه‌مریكی بۆ زانست و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه باره‌گاكه‌ی له واشنتۆنه ده‌ڵێت، ئێران نزیكه له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، ئێران ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو كه ده‌توانێت لێیه‌وه چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌ستبكه‌وێت.
په‌یمانگا ئه‌مریكییه‌كه روونیده‌كاته‌وه، ئێران ته‌نها یه‌ك مانگی تری به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ده‌ستبكه‌وێت، كه پاش به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ماده‌یه ده‌توانێت یه‌ك بۆمبی ئه‌تۆمی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دروستبكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ئێران له‌ماوه‌ی سێ مانگی داهاتوو ده‌توانێت بۆمبی دووه‌م و له پێنج مانگی دیكه ئه‌توانێت بۆمبی سێهه‌می ئه‌تۆمی ده‌ستبكه‌وێت.
په‌یمانگا ئه‌مریكییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ئێران له حاڵی ئێستادا خاوه‌نی 200 گرام ماده‌ی یۆرانیۆمی پیتێنراوه كه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆمبی ئه‌تۆمییه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی گه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی، فشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ئیسڕائیل زیاد ده‌بێت.
ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم و زۆرینه‌ی وڵاتانی زلهێزی ئه‌وروپاش نیازیان وایه به دانوستان گرفتی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئاستی بارگرژییه‌كان له‌وه زیاتر به‌رز نه‌كه‌نه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە