14/09/2021 284 جار خوێنراوەتەوە

کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی بۆ گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت

 

په‌یام

سبەی چوارشەممە، کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی لە بەغدا پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت بە ئامانجی گێرانەوەی ئەو پارانەی کە بە بەتاڵان براونەتە دەرەوە.
دەستەی دەستپاکی لە عێراق لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، کۆنگرەکە بەچاودێریی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و بەشداریی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبو غێت و ژمارەیەک لە وەزیرانی دادیی وڵاتان، یاساناسان و دەستەکانی بنبڕکردنی گەندەڵیی بەڕێوەدەچێت کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و ھاتووە:
"لە کۆنگرەکەدا، ژمارەیەک پانێڵ پێشکەش دەکرێن کە تیایاندا تیشک دەخرێتە سەر گرنگترین ئەو ئاستەنگانەی کە بەرەوڕووی دەستەکانی چاودێری نیشتمانیی لە پرسی گیڕانەوەی پارە بە بەتاڵانابراوەکان بووەتەوە".
دەستەی ناوبراو راشیگەیاندووە "لە میانی کۆنگرەکەدا، هەوڵدەدرێت رێگا چارەیەکی گونجاو بە ئامانجی گێرانەوەی ئەو پارانەی کە بە بەتاڵان براونەتە دەرەوە، بدۆرزێتەوە".
پێشتر ئەندامی ئیئتلافی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و سەرۆکی تۆڕی نەھرەین بۆ پاڵپشتیکردن لە دەستپاکی و شەفافییەت، محەمەد رەحیم روبێعی راگەیاندبوو کە لە رۆژانی ١٥ و ١٦ی ئەم مانگە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی بە چاودێریی حکوومەتی عێراق، نوێنەرایەتی وەزارەتی داد، ناوەندی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوە یاسایی و دادوەریییەکان و ئەنجوومەنی وەزیرانی دادیی عەرەبی لە کۆمکاری عەرەبی بەڕێوەدەچێت.
محەمەد رەحیم روبێعی ئاشکراشیکردبوو کە ئامانج لە بەستنی کۆنگرەکە، ھاریکاریی عەرەبی و چڕکردنەوەی ھەوڵەکانی کۆمکاری عەرەبییە بە ئامانجی بنبڕکردنی گەندەڵی و گێرانەوەی پارە بە بەتاڵانبراوەکانی عێراق.
عێراق دوای رووخاندنی رژێمی پێشوو لە ساڵی ٢٠٠٣دا، بەھۆی گەندەڵی و ئەو پارانەیش کە بەتاڵان براونەتەوە دەرەوە، زیانی زۆری کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای كشانەوەی هێزەكانیان هێزێكی تایبەتی ئەمریكی لە بەغداد دەمێننەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق: ئه‌گه‌ری داخستنی كایه‌ی ئاسمانی له‌ ئارادایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: لە پارەداركردنی بازرگانیی دەرەكی بە دۆلار بەردەوام دەبین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق كار بۆ پێشخستنی پیشەسازیی نەوت و غاز دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەعرەجی: هیچ وادەیەكی كۆتایی بۆ كۆكردنەوەی چەك دیارینەكراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كشانەوەی هاوپەیمانان، عێراق دەخاتە تاقیكردنەوەیەكی سەختی ئەمنییەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سووتەمەنی، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسمانی عێراق بە تەواوی بۆ گەشتی مەدەنی کرایەوە و سەروەریی بۆ گەڕایەوە

سەرەتا