14/09/2021 1882 جار خوێنراوەتەوە

فەرمی.. یەکەمین ڕاهێنەر لەم وەرزەی خولی ئیتاڵی دوورخرایەوە

پەیام سپۆڕت

یانەی هیلاس ڤیرۆنای ئیتاڵیا تەنیا دوای تێپەڕبوونی سێ هەفتە لە وەرزی نوێ بڕیاری دوورخستنەوەی دی فرانچیسکۆی ڕاهێنەری یانەکەی ڕاگەیاند.

 لە بەیاننامەیەکی فەڕمیدا و لە ماڵپەری تایبەت بە خۆی یانەی هیلاس ڤیرۆنا ئاشکرای کرد، کۆتاییان بە کارەکانی دی فرانچیسکۆ هێنا و سوپاسی راهێنەری ناوبراو و ستافەکەی دەکەن و چی دیکە ئەو ڕاهێنەرە سەرپەرشتی یانەکە ناکات.

ئەم بڕیارەی یانە ئیتاڵییەکە لە کاتێکدایە کە تەنیا سێ هەفتە لە خولی ئیتاڵی تێپەڕیووە و یانەی هیلاس ڤیرۆناش لە هەر سێ یارییەکەدا بەرانبەر یانەکانی ساسۆلۆ و ئینتەرمیلان و بۆڵۆنیا شکستی هێناوە، لە یاری داهاتووشدا کە دەکەوێتە 19ی ئەم مانگەوە ڕووبەڕووی یانەی ڕۆما دەبێتەوە.

دی فرانچیسکۆ ساڵی 2018 بە یەکێک لە باشترین ڕاهێنەرەکان هەژمار دەکرا و توانی وەک ڕاهێنەری یانەی ڕۆما لە جامپیۆنسلیگ ڕیمۆنتادا بەسەر یانەی بەرشەلۆنە ئەنجام بدات و بگاتە نیوەی کۆتایی لەو وەرزەدا، بەڵام وەرزی دواتر ناوبراو لە ڕاهێنەرایەتی ڕۆما دوورخرایەوە و بە هەمانشێوەش لە ڕاهێنەرایەتی سەمپەدۆریا و کالیاری لە ئەرکەکەی دوورخرا بووەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

  • پێش 2 هەفتە

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

سەرەتا