13/09/2021
322 جار خوێنراوەتەوە
توركیا.. دۆستایه‌تی سه‌گ و پشیله‌یه‌ك سه‌رنجی خه‌ڵكی راكێشاوه
پەیام
دۆستایه‌تی و به‌یه‌كه‌وه ژیانی سه‌گ و پشیله‌یه‌كی ناو كێڵگه‌یه‌ك له شاری ئه‌دیرنه، سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه‌ی راكێشاوه له‌و ناوچه‌یه تێپه‌ڕده‌بن.
له كێڵگه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی كارائاغچ سه‌گێكی ته‌مه‌ن دووساڵ و پشیله‌یه‌كی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه‌ن و دۆستایه‌تییه‌كی پته‌و له نێوانیاندا هه‌یه.
ئه‌و سه‌گ و پشیله‌یه پێكه‌وه له‌ناو یه‌ك ده‌فر خواردن ده‌خۆن و ناوبه‌ناو پێكه‌وه یاریی ده‌كه‌ن.
خاوه‌نی كێڵگه‌كه ده‌ڵێت ئه‌و سه‌گ و پشیله‌یه وه‌ك دوو دۆستی گیانی به گیانی پێكه‌وه گه‌وره‌بوون و به‌یه‌كه‌وه خواردنه‌كه‌یان به‌ش ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هیچ ئیره‌یی و نه‌گونجانێك له‌نێوانیاندا نییه و به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه‌ن.
سه‌گ و پشیله وا ناویان ده‌ركردووه كه ناتوانن به یه‌كه‌وه ئیداره بكه‌ن به‌ڵكو به‌رده‌وام له شه‌ڕ و ناكۆكیدان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە