11/09/2021 526 جار خوێنراوەتەوە

ئایا پێدانی بڕێكی زۆر میوە تەندروستە بۆ مناڵ؟

په‌یام

ئایا پێدانی میوەی زۆر تەندروستە بۆ مناڵ؟

میوە یەکێکە لەو خواردنانەی کە ڕۆژانە گرنگە بدرێت بە مناڵ بەڕێژەی دوو جار/ جۆر لە ڕۆژێکدا

زۆرجار دەبیستین کە دایکان بڕێکی زۆر میوە دەدەن بە مناڵەکانیان(واتە لە دوو جار زیاتر ) وە هەندێک جار بە بیانووی ئەوەی مناڵەکە نان ناخوات و میوەی ئەدرێتێ لە بری ژەمەکە.

* وە کو وتمان میوە خواردنێکی تەندروستە و پێویستە ڕۆژانە بدرێت بە مناڵ، میوە بڕێکی زۆر لە نیشاستە، ڤیتامینەکان، کانزاکان و ڕیشاڵی تێدایە، بەڵام بڕێکی زۆر کەم پڕۆتینات وچەوری تێدایە کە هەردوکیان زۆر پیویستن بۆ گەشەی مناڵ. لەبەر ئەم هۆیە ئەگەر میوە لە دوو جار زیاتر بدرێت بە مناڵ یان لە بری ژەمەکان بدرێت ئەبێتە هۆی بەدخۆراکی و کاریگەری دەبێت لەسەر گەشەی مناڵەکە.

لەبەر ئەوە زۆر گرنگە میوە وەک نێوانە ژەمێک بدرێت بە مناڵ و بە هیچ جۆرێک نابێت لە بری ژەمە سەرەکیەکان بدرێت چونکە تێری دەکات و وای لێ دەکات تەنها ئەو خواردنانە بخوات کە شیرینن وە سەرەتایەک ئەبێت بۆ بەدخۆراکی و دواکەوتنی گەشەی.

د. تارا عه‌لی بابان
پزیشکی پسپۆری گەشە و خۆراکی مناڵان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا