30/08/2021
769 جار خوێنراوەتەوە
بەسەرهاتی پێغەمبەران لە مەتەڵی كوردیدا
تۆفیق كهریم
وەك دەزانین ڕووبەرێكی فراوانی قورئانی مەزن و بەشێكی فەرموودەكانی پێغەمبەری خودا بەسەرهاتەكان بەتایبەت بەسەرهاتی پێغەمبەرانیان لەخۆ گرتووە، جارانیش خوێندەوار لەناو كوردستاندا هەر مەلا و فەقێ هەبوون، سەرچاوەی سەرەكیی مەعریفیی ئەوانیش زیاتر هەر قورئان و فەرموودە و كتێبە ئایینییەكان بوون، چونكە كتێب و سەرچاوەی دیكە بەئاسانی بەردەست نەكەوتوون، خەڵكە نەخوێندەوارەكەش كە زۆرینەی هەرە زۆری كۆمەڵگەی پێك هێناوە، ئاستی تێگەیشتن و مەعریفەی سنووردار بووە، كەواتە ناكرێت مەلایەك بێت وردەكاریی میرات یان تەڵاق یان قەزاوەتیان بۆ باس بكات، ناچار بووە بابەتە ئاسانەكانیان بۆ بڵێتەوە كە چیرۆك و بەسەرهات لە پلە یەكی ئاسانەكانە، جا خودی مەلا یان خەڵكە شارەزاكە ئەوەندە لەو چیرۆكانە شارەزا بوون توانیویانە بیانبكەن بە مەتەڵ، كۆمەڵگەش هێندەیان بیستوون وەڵامدانەوەی مەتەڵەكان ئەگەر گرێوگۆڵێكی تێدا بووبێت بۆیان، بەڵام ئەستەم نەبووە. وا لە خوارەوە كۆمەڵێك لەو مەتەڵانە دەهێنینەوە كە هەریەكەیان لە دیمەنێكی بەسەرهاتی یەكێك لە پێغەمبەران وەرگیراون:
1. میوانێك چووە لای خانەخوێیەك، میوانەكە پێغەمبەری نەبوو، خانەخوێكەش خودای نەبوو .
2. پیاوێك لەدایك نەبووە و مردووە، یەكێكیش لەدایك بووە و نەمردووە .
3. خۆشەویستێكی خودایە، خزمەتكارێكی لەبەر دەستدایە، خزمەتكارەكەی لە ڕۆژی حەشر عەفوو كرایە .
4. نە لە ئادەمییە نە لە جنییە، قاسیدی بەینی خەڵكییە .
5. زەمین لافاوە، شارێكە لەسەر ئاوە، هەموو زیندەوەرێكی لەناوە .
6. باوكی دارە، دایكی بەردە، منداڵەكەشیان نەبەردە .
7. تەڵە ئاوە زیتە چێوە، نێچیر ڕایكرد سەگ بوو پێوە .
8. مزگەوتی گۆشتین، میحرابی ئاوە، ڕوو لە هەر كوێ بكات قیبلەی تەواوە .
9. هەر لێرە هەتا مازیندەران، بپرسن لە عەقڵبەسەران، بەرخی مێ، دایكی بەران .
10. شتێكە بەزیندوویی خواردنی نەخواردووە، بەمردوویی خواردنی خواردووە .
11. خۆشەویستێكی خودایە، گوتوویە ژنەكەم خوشكمە و درۆشی نەكردووە .
12. ئەلیف گوتیە جیمی، قافی ببە لۆ میمی .
1. میوانێك چووە لای خانەخوێیەك، میوانەكە پێغەمبەری نەبوو، خانەخوێكەش خودای نەبوو.
سەرنجڕاكێشیی مەتەڵی یەك لەوەدایە ڕواڵەتی مەتەڵەكە مەترسیدارە بۆ بەرامبەر، ئەگەر سەرچڵ بێت بەرگەی ناگرێت و زوو هەڵدەچێت، چۆن دەبێت كەسێك خوا یان پێغەمبەری نەبێت! ئەم هونەركارییە لە مەتەڵەكەدا جگە سەرنجڕاكێشی و دەمارگرتنی بەرامبەر، نیشانەی باوەڕدارێتیی ئەو كۆمەڵگەیە كە مەتەڵەكەی تێدا داهێنراوە، چونكە لای ئەو بوونی خودا و پێغەمبەر هێڵی سوورن و دەست بۆ بردنیان بڤەیە، بەڵام لە وەڵامەكەدا میوانەكە پێغەمبەری خودا دەبێت، چونكە پێغەمبەرە و پێویستی بە پێغەمبەر نییە و خانەخوێكەش خودای بەرز و مەزنە كە پێویستی بە خودا نییە، ئەوجا تێدەگەین داهێنەری مەتەڵەكە شارەزای باشی ژیانی پێغەمبەری خودا بووە، بۆیە بەم مەتەڵە سفتوسۆڵە ئاماژەی بە بەشێكی بەسەرهاتی ئیسرا و میعراج داوە كە خودی قورئانی پیرۆز بۆمانی گێڕاوەتەوە: [سُبْحَانَ اڵّژِی أَسْرَی بِعَبْدِهِ ڵیْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِڵی الْمَسْجِدِ الْأَقْصَی اڵّژِی بَارَكْنَا حَوْڵهُ لِنُڕێهُ مِنْ ێێاتِنَا إِنَّهُ هُۆ السَّمِیعُ الْبَصِیرُ] (الإسراو: 1)، واتە: پاكی و بێعەیبی بۆ كەسێ لە شەوێكدا شەوڕۆیی بە عەبدی خۆی كرد، لە "مسجد الحرام"ەوە تا "مسجد اڵاقصی" (مزگەوتەكەی ئەولاتر)، ئەو مزگەوتەی ئێمە پیت و پیرۆزیمان داوە بە دەوروبەرەكەی، بەو نیازەی كە هێندێك بەڵگەی خۆمانی پیشان بدەین. هەر خۆی بیسەر و بینایە.
2. پیاوێك لەدایك نەبووە و مردووە، یەكێكیش لەدایك بووە و نەمردووە.
لە مەتەڵی دووەمدا پەیدابوونی باوكە ئادەممان بۆ دەگێڕێتەوە كە باوك و دایكی نەبووە (پیاوێك لەدایك نەبووە)، بەڵكوو خودای مەزن بە دەستی خۆی دروستی كردووە و گیانی بەبەردا كردووە، وەك دەفەرمووێت: [فَإِژَا سَۆّیْتُهُ ۆنَفَخْتُ فِیهِ مِنْ رُوحِی فَقَعُوا ڵهُ سَاجِدِینَ] (الحجر: 29)، واتە: هەركا ڕێكوپێكم كرد و لە گیانی خۆم فووم پێدا كرد، ئێوە بۆ سووژدە بۆ بردن داوەرنەوە و دەمەوڕۆ بن.
بڕگەی دووەمی وەڵامی مەتەڵەكە (لەدایك بووە و نەمردووە)، چیرۆكی عیسا پێغەمبەرمان پێ دەڵێت، چونكە كاتێ ویستیان لەخاچی بدەن و بیكوژن، خودای مەزن بەرزی كردەوە بەرەو ئاسمان و تا ئێستاش زیندووە، قورئان دەفەرمووێت: [ۆقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِیحَ عِیسَی ابْنَ مَرْێمَ رَسُوڵ الڵّهِ ۆمَا قَتَلُوهُ ۆمَا صَڵبُوهُ ۆڵكِنْ شُبِّهَ ڵهُمْ ۆإِنَّ اڵّژِینَ اخْتَڵفُوا فِیهِ ڵفِی شَكٍّ مِنْهُ مَا ڵهُمْ بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِڵّا اتِّبَاعَ الڤَّنِّ ۆمَا قَتَلُوهُ ێقِینًا] (النساو: 157)، واتە: لەبەر ئەوەش كە دەیانگوت: ئێمە عیسای كوڕی مەریەممان لەناو برد -كە پێغەمبەری خودا بوو-، كەچی نە ئەوان كوشتیان، نە توانییان لەقەنارەی بدەن، بەڵام سەریان لێ تێك چووبوو، نەیانناسی و ئەو كەسانەی دەربارەی ئەم لەناو خۆدا كێشەیانە، لە ڕایەكەیان دوودڵن لەو بارەوە و هەر پەیڕەوانی گومانن و بێگومان نەیانكوشتووە.
بەدڵنیاییەوە بەرامبەر بۆ وەرگرتنی وەڵامەكە كۆڵ نادات هەتاكوو لەو دوو چیرۆكە شارەزا نەبێت، چونكە ئەو دوو بڕگەیە وەك دوو گرتەی ڤیدیۆییە كە پێش و پاشی قرتابێت، بینەر ڕادەكێشێت بۆ هەواڵزانینیان، ڕەنگە هەر ئەمەش مەبەستی مەتەڵەكە بووبێت.
3. خۆشەویستێكی خودایە، خزمەتكارێكی لەبەر دەستدایە، خزمەتكارەكەی لە ڕۆژی حەشر عەفوو كرایە.
مەتەڵی سێیەم لە چیرۆكی عوزەیر پێغەمبەر (خۆشەویستێكی خودایە) و كەرەكەی (خزمەتكارێكی لەبەر دەستدایە) وەرگیراوە كە قورئانی پیرۆز باسی دەكات، ڕاڤەكارانی قورئانیش دەڵێن ئەو كەسە عوزەیرە: [أَوْ كَاڵّژِی مَرَّ عَڵی قَرْێەٍ ۆهِێ خَاوِێەٌ عَڵی عُرُوشِهَا قَاڵ أَنَّی یُحْیِی هَژِهِ الڵّهُ بَعْدَ مَوْتِهَا فَأَمَاتَهُ الڵّهُ مِائَەَ عَامٍ پُمَّ بَعَپَهُ قَاڵ كَمْ ڵبِپْتَ قَاڵ ڵبِپْتُ ێوْمًا أَوْ بَعْچَ ێوْمٍ قَاڵ بَلْ ڵبِپْتَ مِائَەَ عَامٍ فَانْڤُرْ إِڵی گَعَامِكَ ۆشَرَابِكَ ڵمْ ێتَسَنَّهْ ۆانْڤُرْ إِڵی حِمَاڕكَ ۆلِنَجْعَڵكَ ێێەً لِلنَّاسِ ۆانْڤُرْ إِڵی الْعِڤَامِ كَیْفَ نُنْشِزُهَا پُمَّ نَكْسُوهَا ڵحْمًا فَڵمَّا تَبَێّنَ ڵهُ قَاڵ أَعْڵمُ أَنَّ الڵّهَ عَڵی كُلِّ شَیْوٍ قَدِیرٌ] (البقرە: 259)، واتە: یان ئەو كەسەی بەلای گوندێكدا ڕادەبرد كە بەسەر یەكدا تەپیبوو، گوتی: كەی خودا دەتوانێ ئەمە زیندوو بكاتەوە پاش مردنی؟ ئەوسا خودا بۆ ماوەی سەد ساڵ مراندی و لە پاشان زیندووی كردەوە، لێی پرسی: تۆ چەندت پێچوو؟ گوتی: ڕۆژێك یاخۆ كەمتریش لە ڕۆژێك، گوتی: نەخێر، ئەوا تۆ سەد ساڵە مردووی، دە بڕوانە خواردەمەنی و خواردنەوەت نەگۆڕاوە، تەماشای كەرەكەشت بكە! گەرەكمانە بتكەینە پەندێك بۆ مەردم. لەم ئێسقانانە بڕوانە چلۆن تێكیان دەخەینەوە و دەناو گوشتیان هەڵدەكێشین. كاتێ ئەمەی بۆ دەركەوت، گوتی: وا ئێستا دەزانم خوا هەموو كاری پێ دەكرێ.
ئەم مەتەڵەش زۆر بەنەزاكەتەوە باسی نەچوونی كەرەكەی عوزێر بۆ بەهەشت (لە ڕۆژی حەشر عەفوو كرایە) دەكات، بە پێچەوانەی ئەوانەی وا گومان دەبەن بەهەشتییە، چونكە بەهەشت جێگەی ئاژەڵان نییە، بەڵام هەر لەبەر ئەوەی ئەم كەرە لەگەڵ عوزێردا لە قورئاندا ناوی هاتووە، ئەمیش بەڕێزەوە باسی دەكات.
4. نە لە ئادەمییە نە لە جنییە، قاسیدی بەینی خەڵكییە.
گرێ لە مەتەڵی چوارەمدا لەوەدایە هەمیشە قاسید (پەیامبەر) دەبێت مرۆڤ بێَت، كەچی لێرەدا "نە لە ئادەمییە، نە لە جنییە"، ناوهێنانی جنۆكە لە مەتەڵەكەدا بێ مەبەست نییە، لە لایەكەوە ڕێگە لە بەرامبەر دەگرێت كە جگە لە مرۆڤ بیر لەوە بكاتەوە جنۆكە پەیامنێرییەكەی كردبێت، لە لایەكی دیكەوە مانایەكی زۆر دوور وەك تاپۆ بەدیار دەكەوێت، ئەویش هەركە باسی جنۆكە كرا لەناو پێغەمبەراندا، ڕاستەوخۆ سولەیمان پێغەمبەر بەبیر دێتەوە، چونكە [ۆحُشِرَ لِسُڵیْمَانَ جُنُودُهُ مِنَ الْجِنِّ ۆالْإِنْسِ ۆالگَّیْڕ فَهُمْ یُوزَعُونَ] (النمل: 17)، واتە: سوپای سولەیمان -تێكەڵاو لە جندۆكە و مرۆ و مەلان- دەنگ درابوون، هەموو بەڕیز دەڕۆیشتن.
هەركە باسی سولەیمانیش كرا، چیرۆكی پەپووسلێمانە و بەڵقیسی شاژن دێتە گۆڕێ، كە ئەم بڕگانەش دەگەیەنێت بە یەك، قاسید دەبێتە پەپووسلێمانە و "خەڵكی"ش دەبنە سولەیمان و شاژن.
ئەی بۆ ئەم قاسیدە جبرەئیل ناگرێتەوە؟ چونكە ئەو پەیامبەری نێوان خودا و خەڵك بووە، نەك خەڵك و خەڵك، جا ببینە چەندێك شارەزایی لە چیرۆكەكە پێویست بووە هەتاكوو ئەم مەتەڵە داهێنراوە؟ هەر مەتەڵەكەش ئاماژەیە بۆ ئەم ئایەتە قورئانییە: [اژْهَبْ بِكِتَابِی هَژَا فَأَلْقِهْ إِڵیْهِمْ پُمَّ تَۆڵّ عَنْهُمْ فَانْڤُرْ مَاژَا ێرْجِعُونَ] (النمل: 28)، واتە: ئەم نامەیەم بۆ بەرە و بۆیان باوێژە و ئەوسا تۆزێك دوورەوە كەوە و بنواڕە پەرسڤیان چییە؟
ئەوەشمان بیر نەچێت، ناونانی ئەو باڵندەیەش لەناو كوردەواریدا بە "پەپووسولێمانە"، لەژێر كاریگەریی ئایین بووە.
5. زەمین لافاوە، شارێكە لەسەر ئاوە، هەموو زیندەوەرێكی لەناوە.
داهێنەری مەتەڵی پێنجەم پاش ئەوەی بەوردی چیرۆكی نوح پێغەمبەری خوێندووەتەوە لەگەڵ گەلەكەیدا، پاش نەگەشتنیان بە هیدایەت و هاتنی غەزەبی خودایی بۆیان، نوح خۆی و باوەڕداران دەچنە ناو كەشتییەوە و لە هەموو زیندەوەرێكیش جووتێك لەگەڵ خۆیان سوار دەكەن، نوح و باوەڕداران لە لافاوەكە ڕزگاریان دەبێت، داهێنەری مەتەڵ هاتووە بە سێ بڕگە دیمەنەكەی كۆتایی بەچڕوپڕی بۆ وێنە گرتووین، زەمین هەمووی كردووە بە لافاو، كەشتییەكەی چوواندووە بە شارێكی تەواو كە هەموو زیندەوەرێكی لە ناوە، نەك هەموو مرۆڤێك یان هەموو باوەڕدارێك، دەبێت ئەوەی مەتەڵەكەی داهێناوە چەند شارەزای ئەم ئایەتانە بووبێت: [حَتَّی إِژَا جَاوَ أَمْرُنَا ۆفَارَ التَّنُّورُ قُلْنَا احْمِلْ فِیهَا مِنْ كُلٍّ زَوْجَیْنِ اپْنَیْنِ ۆأَهْڵكَ إِڵّا مَنْ سَبَقَ عَڵیْهِ الْقَوْلُ ۆمَنْ ێمَنَ ۆمَا ێمَنَ مَعَهُ إِڵّا قَلِیلٌ (40) ۆقَاڵ ارْكَبُوا فِیهَا بِسْمِ الڵّهِ مَجْرَاهَا ۆمُرْسَاهَا إِنَّ رَبِّی ڵغَفُورٌ رَحِیمٌ (41)] (الهود)، واتە: تا ئەو كاتەی كە فەرمانی ئێمە گەیی و تەندۆر بەنهێم زایەوە، گوتمان: لە گشت نێر و مێوێ دووان هەڵگرە، دەگەڵ كەسوكارەكەت و هەر كێ باوەڕی هێناوە، مەگین ئەوی بەرێ بڕیاری بۆ دراوە كە هەموویان بێباوەڕ بوون، مەگین كەمیان (40) گوتی: لە ناویدا سوار بن. ڕەوانەبوونی و لەنگەری، بەناو خودایە، خودانی من بەبوورینە و دلۆڤانە.
6. باوكی دارە، دایكی بەردە، منداڵەكەشیان نەبەردە.
7. تەڵە ئاوە زیتە چێوە، نێچیر ڕایكرد سەگ بوو پێوە.
زیاتر لە هەموو پێغەمبەران لە قورئاندا باسی مووسا پێغەمبەر هاتووە، لە فۆلكلۆری كوردییشدا زۆرترین ئاماژەی پێ كراوە بە بەراورد بە پێغەمبەرانی دی، پێكهاتنەوەی ئەم دووە جێگەی تێڕامانە. كەواتە با لێرە لەبریی مەتەڵێك، دوو مەتەڵ بهێنینەوە لەسەر بەسەرهاتەكانی مووسا: (باوكی دارە) باس لە عەساكەی مووسا دەكات، كە پاش بوون بە پێغەمبەری ئیدی بوو بە موعجیزەی دەستی و لە زۆر شتدا پشتی پێ دەبەست، (دایكی بەردە) باسی ئەو بەردەیە كاتێك بەنی ئیسرائیل داوای ئاو لە مووسا دەكەن، ئەویش بە فەرمانی خودا دارعەساكەی كێشا بە بەردێكدا لەم پێكدادانەی باوك و دایكەدا منداڵێكی نەبەرد كە كانیاوێكی بەخوڕی دوازدە جۆگەیی بوو لێ پەیدا بوو، خودا دەفەرمووێت: [ۆإِژِ اسْتَسْقَی مُوسَی لِقَوْمِهِ فَقُلْنَا اچْڕبْ بِعَصَاكَ الْحَجَرَ فَانْفَجَرَتْ مِنْهُ اپْنَتَا عَشْرَەَ عَیْنًا قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَشْرَبَهُمْ كُلُوا ۆاشْرَبُوا مِنْ ڕزْقِ الڵّهِ ۆڵا تَعْپَوْا فِی الْأَرْچِ مُفْسِدِینَ] (البقرە: 60)، واتە: ئەو هەڕەتەش كە وا مووسا ئاوی بۆ پەیڕەوانی خواست، گوتمان: بە دارعەساكەی خۆت لەو بەردە دە! دوازدە كانیی لێ هەڵقوڵی، هەر تیرەیەك جێی وەخواردنی خۆی زانی. سا لەو بەشەی خودا داویە بخۆن، وەخۆن، لە عەرزا بەدفەڕی مەكەن.
دیمەنی دووەم لە ژیاننامەی مووسا پێغەمبەر، لەم مەتەڵەدا زۆر سەرنجڕاكێشانە خراوەتە ڕوو، باسی پاش نەگەیشتنی مووسا و فیرعەون بەئەنجام دەكات، كە ئیتر مووسا لە فیرعەون هەڵدێت، فیرعەونیش بەملهوڕی بە خۆی و سوپاوە دوای دەكەون تا بیگرن، بەڵام ئیدی لێكترازان ڕوو دەدات و خوای پەروەردگار بڕیاری لەناوبردنی فیرعەون دەدات، بۆیە ڕووباری نیلی بۆ دەكات بە تەڵە تا پێوە ببێت (تەڵە ئاوە). دارعەساكەی مووسا ئەو زمانەیە كە هەردوو دەمی تەڵەكەی لە یەك دوور خستووەتەوە، جا هەر ئەوەندە مووسا كە نێچیرەكەیە پیایدا تێپەڕ دەكات (نێچیر ڕایكرد) و ڕزگاری دەبێت، ئەو سەگەی بەدوای نێچیرەوەیە (كە فیرعەونە)، تەماحگیر دەبێت، ئەویش بەدوای نێچیردا ڕادەكات، تمەز دوو شەقكردنی ئاوەكە تەڵەنانەوە بووە، هەر ئەوەندەی نێچیر دەربازی دەبێت، ئیدی "سەگ بوو پێوە".
چ وێناگرتنێكی ورد و مەبەستدارە، چوواندنی مووسا بە "نێچیر" كە ئاماژەیە بۆ مەزڵومیەتی، بەڵام چوواندنی فیرعەون بە "سەگ" نەك ڕاوچی، لەبەر پیسی و بێڕێزی.
8. مزگەوتی گۆشتین میحرابی ئاوە، ڕوو لە هەر كوێ بكات قیبلەی تەواوە.
باوەڕ ناكەم تەمەنم لە پێنج ساڵ بەرەوژوور بووبێت كە ئەم مەتەڵە و ئەوەی پێشیم بیستووە، كەچی ڕەوانی و سفتوسۆڵی و پڕ واتاییەكەی وەها لە زەینمدا نەخشاندوویانە، پاش پەنجا ساڵ وەك خۆیان بیرم ماون، ئەم مەتەڵەیان باس لە كەوتنە ئاوی یونس پێغەمبەر دەكات، ئەو ساتانەمان بۆ وێنا دەكات كە لەناو سكی نەهەنگەكەدا دەست بە پەرستش دەكات، دەڵێت مزگەوتەكەی ئەو گۆشتین بووە نەك بەردین، كە دەبێتە جەستەی نەهەنگەكە، میحرابەكەش كە یونس تیایدا دانیشتووە ئاوە كە ناو سكی نەهەنگەكەیە یان خودی دەریایە، ئەم مزگەوتە وەك خۆی و میحرابەكەی لە مزگەوتەكانی دیكە جیاوازن، بێگومان قیبلەكەش تیایدا نازانرێت لە كوێوەیە. كەواتە پێویست ناكات یونس ڕوو لە قیبلە بكات، بەڵكوو ڕوو لە هەر كوێ بكات بۆ ئەو قیبلەی تەواوە. [ۆژَا النُّونِ إِژْ ژَهَبَ مُغَاچِبًا فَڤَنَّ أَنْ ڵنْ نَقْدِرَ عَڵیْهِ فَنَادَی فِی الڤُّلُمَاتِ أَنْ ڵا إِڵهَ إِڵّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّی كُنْتُ مِنَ الڤَّالِمِینَ] (اڵانبیاو: 87)، واتە: ماخۆی ماسییش بێنەوە بیر، ئەوسا بەتووڕەیی ڕۆیی و هەر پێی وا بوو ئێمە دەرۆستی ئەو نایەین، تا لەناو تاریكاییدا هاواری كرد، لە غەیرەز تۆ هیچ خودایەكی شك نابەم، پاكی و بێعەیبی بۆ تۆیە، من لە ڕێزەی ناهەقان بووم.
خاڵێكی زیادی ئەم مەتەڵە لەوانی دی، ورووژاندنی بابەتێكی فیقهییە ئەویش كاتێك مرۆڤ نازانێت قیبلە لە كوێوەیە دەبێت و ڕوو لە كوێ بكات، ئەو كاتە ڕوو لە هەر كوێ بكات نوێژەكەی قبووڵە، چونكە وەك خودا دەفەرمووێت: [ ۆلِڵّهِ الْمَشْڕقُ ۆالْمَغْڕبُ فَأَیْنَمَا تُۆلُّوا فَپَمَّ ۆجْهُ الڵّهِ إِنَّ الڵّهَ ۆاسِعٌ عَلِیمٌ] (البقرە: 115)، واتە: خۆرهەڵات و خۆرئاوا -هەرتك- هیی خودان، ڕوو بكەنە هەر لایەكی، خوا لەوێیە، زانستی خوا بەربڵاوە و ئاگادارە.
9. هەر لێرە هەتا مازیندەران، بپرسن لە عەقڵبەسەران، بەرخی مێ، دایكی بەران.
مەتەڵی نۆیەم چیرۆكی ئادەم و حەوامان بۆ دەگێڕێتەوە، كە بەڕاستی سەیرە، "بەرخی مێ" كە دەبێتە دایكە حەوا، خوای پەروەردگار لە ئادەم بەدیی هێنا (بەران) واتە باوكە ئادەم، ئەم بەسەرهاتە قورئان و فەرموودەش هەر وای دەگێڕنەوە: [ێا أَیُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ اڵّژِی خَڵقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ ۆاحِدَەٍ ۆخَڵقَ مِنْهَا زَوْجَهَا ۆبَپَّ مِنْهُمَا ڕجَالًا كَپِیرًا ۆنِسَاوً ۆاتَّقُوا الڵّهَ اڵّژِی تَسَاوَلُونَ بِهِ ۆالْأَرْحَامَ إِنَّ الڵّهَ كَانَ عَڵیْكُمْ رَقِیبًا] (النساو: 1)، واتە: ئەی خەڵكینە! لە پەروەرندەكەی خۆتان ترسو هەبێ، كە هەر ئەوە ئێوەی هەر لە یەك كەسەوە خستۆتەوە و جووتەكەشی هەر لەو كەسە خستۆتەوە و لەو دووانەوە پیاوی زۆر و ژنی زۆری وەدی هێنا. لەو خودایە ترسو هەبێ، بە ناوی ئەو ئێوە یەكتری سوێند دەدەن، ئاگا و لە خزمانیش هەبێ، خوا هەمیشە چاوێرە بەسەرتانەوە.
بەڵام مەتەڵەكە بەرگێكی تەواو كوردەواریی بەبەردا پۆشیوە، دەستەواژەی "بەرخ" بۆ حەوا و "بەران" بۆ ئادەم تەواو كوردەوارییانەیە. مەبەستیش لە "هەر لێرە تا مازیندەران"، واتە بە هەموو دنیادا بگەڕێن و لە خەڵكی ژیر بپرسن كە هەموومان لە ئادەم و حەواین.
10. شتێكە بەزیندوویی خواردنی نەخواردووە، بەمردوویی خواردنی خواردووە.
ئەم مەتەڵەش چیرۆكی دارعەساكەی مووسامان بۆ دەگێڕێتەوە، كە هەتا زیندوو بوو وەك لقی دارێك دەژیا و هیچی نەخوارد، بەڵام كە مووسا لە درەختەكەی كردەوە و وشك بوو، پاشی بە پێغەمبەربوونی مووسا ئەوجا بوو بە گەورەترین موعجیزەی دەستی مووسا و لە ڕۆژی ساحە و مەیدانەكەی مووسا و جادووگەرەكاندا، ئەم دارعەسا مردووە پەلاماری هەموو پەت و گوریسی جادووبازەكانی دا و خواردنی، خوا دەفەرمووێت: [ۆأَوْحَیْنَا إِڵی مُوسَی أَنْ أَلْقِ عَصَاكَ فَإِژَا هِێ تَلْقَفُ مَا ێأْفِكُونَ] (اڵاعراف: 117)، واتە: خستمانە دڵی مووساوە، كە: عەساكەت بهاوێژە. هەر لە جێوە هەموو جادووكارییەكانی ئەوانی ماشی و هەڵلووشی.
11. خۆشەویستێكی خودایە، گوتوویە ژنەكەم خوشكمە و درۆشی نەكردووە.
ئیبراهیم پێغەمبەر كاتێك چووە بەردەمی پاشا ملهوڕەكە، زانیی ئەگەر بڵێت سارا ژنمە ڕەنگە لێی بسێنێت، بۆیە وتی خوشكمە واتە خوشكی ئیمانی، بەمەش خۆی لەو بەڵایە قوتار كرد، ئەم بەسەرهاتە لە فەرموودەكانی پێغەمبەری خوادا هاتووە.
12. ئەلیف گوتیە جیمی، قافی ببە لۆ میمی.
ئەم مەتەڵە بەسەرهاتی سەرەتای نیگا وێنا دەكات كە ئەلیف (الله) گوتیە جیمی (جبرەئیل)، كە قاف (قورئان) ببات بۆ میم كە "محەمەد"ە، دەبێت بابوباپیرانمان چەندە پەرۆش بووبن بۆ شارەزاكردنمان لە بەسەرهاتی پێغەمبەران، كە بەم شێوەیە هونەریان تێدا بەكار هێناوە تا نەوەكان بەتامەزرۆییەوە بگەنە وەڵام، كە گەیشتنە وەڵامیش دیارە دیمەنێكی بەسەرهاتەكان شارەزا دەبێت و هاندانیشە بۆ پرسیار لەسەر دیمەنەكانی دیكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە