17/08/2019 795 جار خوێنراوەتەوە

گواردۆلا لە ڤار بێزارە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بە توند هێرشدەکاتە سەر تەکنەلۆژیایی ڤار و داوا دەکات هەرچی زووە چاکسازی تیا ئەنجام بدرێت.

 پاش یەکسانبوونیان بەرانبەر یانەی تۆتینهام و هەژمار نەکردنی گۆڵێکی یانەکەی لە دواین خولەکەکاندا گواردیۆلا وتی: ئێمە پێمان وابوو ڕووداوی وەرزی ڕابردووی یانە پاڵەوانەکانمان لەیاد کردووە کاتێک بەرانبەر تۆتینهام بەهۆی ڤارەوە ماڵئاواییمان کرد، بەڵام ئەمڕۆ هەمان شت دووبارە بوویەوە.

گورادیۆلا لەوبارەیەوە زیاتر دەدوێت و دەڵێت: کاتێک لە تایمی یەکەمدا ڕۆدی شایستەی لێدانێکی سزابوو ڤار بوونی نەبوو لەوانەیە لە قاوە خواردنەوە بووبن، بەڵام لە کۆتایییەکانی یارییەکەدا کاتێک ئێمە گۆڵی بردنەوەمان تۆمار کرد ڤار ئامادەبوو گۆڵەکەی ئێمەی ڕەتکردەوە.

لە کۆتایدا گواردیۆلا ئەوەشی خستەڕوو لە یاری جامی سۆپەری ئەوروپی ئەدریانی گۆڵپارێزی لیڤەرپووڵ لە دواین لێدانی یەکلایکەرەوەدا نایاسایی هاتۆتە دەرەوەی هێڵی گۆڵ، بەڵام سەیری ڤار نەکراوەتەوە و بەو هۆیەوە لیڤەرپووڵ بۆتە پاڵەوان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 2 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

سەرەتا