20/08/2021 5068 جار خوێنراوەتەوە

بالووكه‌ له‌ چییه‌وه‌ درووست ده‌بێت و چاره‌سه‌ری چییه‌؟

بالوکە بریتیە لە نەخۆشیەکی گواستراوەی پێست، کە بەھۆی ڤایرۆسی (Human Papiloma Virus) دروست دەبێت.

ئەم ڤایرۆسە زیاتر لە ١٥٠ جۆری ھەیە، بەڵام تەنھا بەشێکیان تووشی پێست دەبن.

ڕێگای گواستنەوە:

بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی پێستی کەسی تووش بوو بە کەسی ساغ.

گواستنەوەی لە ھەمان کەسدا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر (auto inoculation)، چەند جۆرێکی ھەیە کە لێرەدا ئاماژە بە ھەنێکیان دەکەین:

بالوکەی باو ( Verruca Vulgaris): ئەم جۆرە وەکو گرێیەکی رەق و زبر دەرەکەوێت، دەگونجێت یەک دانە یان چەن دانەیەک بێت و نوقتەی بۆریچکە خوێنی ڕەشی تیا بێت، زیاتر لە پشتی دەست و پەنجە و چواردەوری نینۆک و ئەژنۆ دروست دەبێت، قەبارەیان لەنێوان ١ -١٠ ملم یان زیاتریش دەبێت.

بالوکەی تەخت (Plane Wart): ئەم جۆرەیان قەبارەیان بچوکە ڕوویەکی سافی ھەیە، رەنگی وەکو رەنگی پێست یان قاوەیی كاڵە، زیاتر لە دەم و چاو و پشتی دەست دروست دەبێت.

بالوکەی ژێر پێ (planter Wart): ئەم جۆرەیان لە بنی پێ دروست دەبێت، نوقتەی رەشی مولولوی خوێنی تێدایە، دەگونجێت یەک دانە یان چەند دانەیەک بێت یان یەک بگرن و دانەیەکی گەورە دروست بکەن (مۆزایک)، ئەم جۆرەیان دەکرێت ئازاری ھەبێت بە تایبەتی لە کاتی ڕۆشتن، زۆر کەس لەگەڵ مێخەکە تێکەڵی دەکات (ھۆکاری تری ھەیە وەک لە ڤایرۆس).

بالوکەی ئەندامی زاوزێ (Condylomata Acuminata): ئەم جۆرەیان زیاتر لە ڕێگەی کرداری سێکسی ناشەرعی لەگەڵ کەسی تووش بوو دروست دەبێت، دەگونجێت تەحویل ببێت بۆ خانەی شێرپەنجەیی.

بالوکەی پەنجەیی (Filiform Wart): ئەم جۆرەیان بنکێکی باریکی ھەیەو زیاتر لە دەم و چاودا دروست دەبێت.

چارەسەر چییە؟

بەکارهێنانی گیراوە و کرێمی تایبەت بە بالوکە.

سووتانی سارد.

کەوی کردن.

جۆرێک لە تیشکی تایبەت PDL چارەسەری بەرزکردنەوەی بەرگری لەش.

بەکارھێنانی جۆرێک لە ڤاکسین ڕاستەوخۆ بۆ بالوکەکان.

بەکارھێنانی ڤاکسین لە بالوکەی ئەندامی زاوزێی مێینە.

پزیشک بڕیار دەدات چ جۆرە چارەسەرێک بۆ چ جۆرە کەسێک و تەمەنێک و چ جۆرە بالوکەیەک بەکاردێنێت.

د. شڤان عومەر سدیق - پزیشکی پایەبڵندی پێست

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەردە لەسەر چیپێكی مێشكیی پێشكەوتوو كە پەیوەندی لەگەڵ مێشكی مرۆڤ گرێ دەدات لادرا

  • پێش 4 هەفتە

    تەندروستیی جیهانی: نەخۆشیی سیل هێشتا كوشندەترین نەخۆشیی درمە

  • پێش 4 هەفتە

    بەهۆی باران نەبارین و وشكەسەرما پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی بڵاو بووەتەوە

  • 10/10/2025

    نەزۆکی لە پیاواندا هۆکارەکەی چییە

  • 02/10/2025

    خەمۆکی و نیشانەکانی

  • 08/09/2025

    لە ڕووسیا ڤاكسینی شێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەكارهێنان

  • 30/08/2025

    هۆشداری لەبارەی وەڵامدانەوەی ڕاوێژە تەندروستییەكان لەگەڵ (چات جب بی تی) دەدرێت

  • 08/05/2025

    لە ڕۆژی جیهانیی تالاسیمیادا، ڕێژەی نەخۆشییەكە لە هەرێم ڕوو لە بەرزبوونەوەیە

سەرەتا