17/08/2019 498 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ولێر.. باندێك ده‌ستگیركران به‌ناوی ئاسایشه‌وه‌ بازگه‌یان دانابوو ئوتومبێلێكیان رفاندبوو

په‌یام

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ 17ی 8 ی 2019 وردەکاری تاوانێکی رفاندن و دزیکردنی ئۆتۆمبێلێکی ئاشکراکرد، کە هەفتەی رابردوو ئەنجامدرابوو.

لیوای عه‌بدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان له‌باره‌ی رووداوێکی رفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی تەیراوە، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی کردەوەو توانی لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکات".

راشیگه‌یاند: تۆمەتباران بەناوی (ع.س.س.)، تەمەن 26 ساڵ، (گ.ا.ب) تەمەن 26 ساڵ، دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بەتاوانەکەیاندا.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشكراشیكرد: ئەو 2 تۆمەتبارە کاتژمێر 1:00ی شەو هەڵسابوون بە دانانی بازگە بە ناوی ئاسایش، دواتر رفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری BMW لە چوار هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب کەوا بە مەبەستی گەشتکردن هاتبوون بۆ شاری هەولێر.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ ئێستادا به‌ بڕیاری دادوەر تۆمەتباران بەپێی ماددە 442 لە یاسای سزادانی عێراقی به‌ندكراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەكارهێنانی ماتۆڕسكیل لە شەواندا لە گوندەكانی داقووق قەدەغە كرا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ئێستا گونجاوترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ جێگیركردنی رێژه‌ی 14%ی دانیشتووانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا"

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنج كەس لەسەر داربڕین و راوكردنی نایاسایی لە سلێمانی و شارەزوور دەستگیركران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگرەکەی کۆگای سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کۆنترۆڵ کرا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەمزووانە پارێزگارێكی نوێ لە توركمان بۆ كەركووك هەڵدەبژێرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ یەكلاكردنەوەی پشكی بودجە، شاندی هەرێم سبەی دەگاتەوە بەغدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نۆ ساڵ بەسەر 16ی ئۆكتۆبەر و لەدەستدانی نیوەی خاكی كوردستان تێدەپەڕێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی نزیكه‌ی 10 ملیار دیناره‌

سەرەتا