02/08/2021
355 جار خوێنراوەتەوە
لەسەر دۆسیەى کوشتنى قادر قادری دادگاى هەولێر بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ سێ كه‌س ده‌ركرد
پەیام
دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه دوایین دانیشتنی له‌باره‌ی تۆمه‌تبارانی كوشتنی قادر قادری، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامدا و له‌سه‌ر دۆسییه‌كه بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ سێ كه‌س ده‌ركرد.
پارێزه‌ری دۆسیه‌ی قادر قادری دوای ته‌واوبونی دانیشتنی دادگا رایگه‌یاند: سێ تاوانباری سه‌ره‌كی دۆسیه‌كه كه دانیان به تاوانه‌كه‌دا نابوو، سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو و دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ش كه رۆڵیان له جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌دا هه‌بووه، هه‌ر یه‌كه‌یان به پێنج ساڵ به‌ندكردن سزادراون.
ئاداری ساڵی 2018 یه‌كێك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی حزبی دیموكراتی ئێران له گوندی هه‌رته‌ل له ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی ته‌رمه‌كه‌ی به‌كوژراویی دۆزرایه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە