02/08/2021
400 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی پێدانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌كه‌رتی تایبه‌ت، دژی وه‌زیری ته‌ندروستی سكاڵا تۆمار ده‌كرێت
پەیام
له شاری هه‌ولێر تیمێك له پارێزه‌ران كه له ماوه‌ی ڕابردوودا سكاڵایان دژی وه‌زیری ته‌ندروستی به‌هۆی هێنانی ده‌رمانی قاچاغ و پێدانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی به كه‌رتی تایبه‌ت تۆماركردبوو، له‌ئێستاشدا یاداشتێكی جه‌خت كردنه‌وه‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی كردووه له‌باره‌ی پێدانی نه‌خۆشخانه‌ی سانتی لایڤ به‌كه‌رتی تایبه‌ت كه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری منداڵان دروستكراوه.
له‌مباره‌وه پارێزه‌رێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به پاره‌ی شیرینی نه‌وت و هاوكاری كونسوڵگرانی وڵاتانی بیانی بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دروستكراوه به‌ڵام له‌ئێستادا به كه‌رتی تایبه‌ت كراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە