02/08/2021 310 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا: كاره‌كانی ئێران مایه‌ی هه‌ره‌شه‌ن

په‌یام

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ئێرانی سەرکۆنە کرد و بەرپرسیاری کرد لە هێرشکردنە سەر کەشتییەکی گواستنەوەی سەربە کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی لە زەریای هیندی و به‌ هه‌ڕه‌شه‌ ناوی بردون.

ئەنتۆنی بلینکن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لەژێر رۆشنایی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتووە، دڵنیان لەوەی هێرشی سەر کەشتی M/T Mercer Street لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا کە گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە، ئێران لە رێگەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانییەوە ئەنجامیداوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە هێرشەکەیان بەتوندی ئیدانەکردووە و رایگەیاند ''مایەی قبوڵکردن نییە، ئەو جۆرە کردانە هەڕەشەن لەسەر ئازادی گەڕان، گواستنەوەی نێودەوڵەتیی و بازرگانیی''.

ئەنتۆنی بلینکن هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشەکانیدا هەڵسەنگاندنی بۆ هەنگاوی دواتر کردووە و لەگەڵ حکوومەتەکانی ناوچەکەدا راوێژی کردووە لەبارەی وەڵامدانەوەیەکی گونجاوی هێرشەکە.

رۆژی ٢٩ی تەمووز لە زەریای هیندی هێرشکرایە سەر کەشتییەکی گواستنەوەی ئیسرائیلی کە لە تەنزانیا-وە بەرەو ئیمارات دەڕۆیشت و لە ئەنجامدا، دوو کارمەندی سەر کەشتییەکە کوژران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 36 خولەک پێش ئێستا

    شەپۆلێكی بەفر و تەمێكی زۆر ڕێگەی 68 گوندی لە باكووری كوردستان داخست

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەرمێك لە گوندێکى پێنجوێن دۆزرایەوە و بۆ توێكاری گەیەندراوەتە دادپزیشكیی سلێمانی

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: لە زۆربەى ناوچەکان نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕى دەبارێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پۆلیسی رانییە بۆ هاووڵاتیان: شەوان لە کاتی خەوتندا ئامێرە کارەباییەکان بکوژێننەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندان لە شاری هەولێر دژی بێڕێزیكردن بە پیرۆزییەكانی ئیسلام سازكرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانیان، دانیشتوانی گۆیژە سیتی سێ گردبوونەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌سرور بارزانی: نابینه‌ به‌شێك لە ململانێی نێوان ئه‌مریكا و ئێران

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەبارەى تێكەڵكردنی هێزەكانی هەسەدە، شاندێكی سوریا گەیشتنە حەسەكە

سەرەتا