01/08/2021
275 جار خوێنراوەتەوە
به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كۆبووه‌وه
پەیام
به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ئه‌نجوومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵ و حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق كرا، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری پێیوایه كه بارودۆخی ناوچه‌كه و عێراق به‌گشتیی ده‌خوازێت لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تێكڕا هه‌ماهه‌نگیی و په‌یوه‌ندییان هه‌بێت له‌چوارچێوه‌ی پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
هاوكات كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی پێویستی به سه‌قامگیریی سیاسیی هه‌یه و به‌پێویستی زانی لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌نگاو به‌و ئاراسته‌یه بنێن.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسه نێوخۆییه‌كانی كۆمه‌ڵ به وردیی تاوتوێ كرا و ئه‌نجوومه‌نی بالێ پاش هه‌ڵسه‌نگاندن و پێشنیار، ته‌شكیلاتی ئۆرگانه‌كانی كه ته‌واو ببوون په‌سند كرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە