01/08/2021
280 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر...تۆمه‌تبارێك له‌كاتی دزیكردندا پۆلیسێكی هاتوچۆی برینداركرد
په‌یام
تۆمه‌تبارێك له‌به‌رده‌م به‌شی مۆڵه‌تی شۆفێری
له هه‌ولێر له‌كاتی دزینی ماتۆرسكیلێك رووبه‌رووی پۆلیسی هاتوچۆ ده‌بێته‌وه و
كارمه‌ندێك بریندارده‌كات.
له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه،" لەدوای دوبارە بونەوەی دیاردەی
دزینی ماتۆڕسسکیلی هاوڵاتیان لەبەردەم بەشی مۆلەتی شوفێری، و لەدوای بەدواداچون بۆحالەتەکە،
ئەمڕۆ پلانێکی تۆکمە دانرا بۆدەستگیرکردنی تومەتبارەکە لەکاتی ئەنجامدانی دزیەکە، وەچەند
کارمەندێکی هاتووچۆ لەبەشی مۆلەت کارەکەیان پێ سپێردرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، " کاتژمێر نزیک
11ی سەرلەبەیانی توانرا کەسە تومەتبارەکە دەستنیشان بکرێت وهەوڵی دەستگیرکردنی درا،
بەلام تومەتبارەکە ڕوبەڕوی کارمەندەکان بویەوە، بەدەمانچە تەقەی کرد لەدەرەنجامیش
کارمەندێکی هاتووچۆی بریندار کرد".
پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاشكرای كردووه تۆمه‌تباره‌كه
ویستوویه‌تی رابكات، به‌ڵام توانیویانه به‌هاوكاری ئاسایش ده‌ستگیری بكه‌ن، له‌ئێستاشدا
"تۆمه‌تباره‌كه له ژێرلێكۆڵینه‌وه‌دایه".
پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر داواش له‌و كه‌سانه‌ده‌كات
كه ماتۆڕسكیلیان دزراوه،"سه‌ردانی ئاسایش بكه‌ن و سكاڵا دژی تۆمه‌تباره‌كه
تۆماربكه‌ن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە