31/07/2021
1183 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. كۆبوونه‌وه‌ی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی و یه‌كێتی نیشتیمانی به‌رێوه‌چوو
پەیام
له شاری سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌ی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی و یه‌كێتی نیشتیمانی به‌رێوه‌چوو.
دوا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ مامۆستا عه‌لی باپیر به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرد و له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانیی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بیی سیاسی ئه‌و حزبه كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵیی دادگه‌ریی و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان تاوتوێكرا، هه‌روه‌ها تیشكخرایه‌سه‌ر بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و پاشه‌كشه‌ی هه‌ندێ هێزو لایه‌نی عێراقیی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق.
هاوكات بارودۆخ و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌بوو، هه‌ردوولا جه‌ختیان له چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازیی ریشه‌یی و باشتركردنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران كرده‌وه.
هه‌روه‌ها له‌دیداره‌كه‌دا ته‌ئكید له یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵیی كورد و به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كرایه‌وه‌و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ده‌نگ و ره‌نگی كورد له به‌غدا به‌هێزبكرێت له‌پێناو هێنانه‌دی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌قامگیریی سیاسی و ئابوریی دوپاتكرایه‌وه.
شاندی كۆمه‌ڵ پێكهاتبوون له مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵیی دادگه‌ریی و ، محه‌مه‌د حه‌كیم، رێبوار حه‌مه‌د، یاسین حه‌سه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی بالێی كۆمه‌ڵ.
هه‌روه‌ها له یه‌كێتی نیشتیمانی ،بافڵ تاڵه‌بانیی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، قادر عه‌زیز، ده‌رباز كۆسره‌ت، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵلێ، ئاسۆ مامه‌ند، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، رزگار عه‌لیی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه ئاماده‌یی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
هاوكات دوای ته‌وابوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانیی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، شاندی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌ردانی لاهور شێخ جه‌نگیی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد له شاری سلێمانیی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە