23/07/2021
1407 جار خوێنراوەتەوە
ره‌وه‌ند ویستی منداڵه‌كانی ڕزگاربكات، به‌ڵام خۆی گیانی له‌ده‌ستدا
په‌یام
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23-7-2021 له
رووباری خه‌لان له نزیك گوندی كونه سیخوری خه‌لیفان، دوومنداڵ ده‌كه‌ونه ئاوه‌وه
و باوكیان به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی ده‌چێته نێو رووباره‌كه‌وه، به‌ڵام ده‌خنكێت
و گیان له‌ده‌ستده‌دات.
ووتەبێژی بەرگری
شارستانی سۆران هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ په‌یام پشتراستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند،"هاووڵاتیەکە
بۆ گەشت و سەیران هاتۆتە روباری خەلان خۆی و مناڵەکانی چوەتە نێو روبار و یاری
کردووه".
بەپێی زانیاریەکانی
پەیامنێری پەیام، چەند دانیشتووەکی گوندی کونە سیخوریش هەوڵی ڕزگارکردنیان دەدەن و
دوو مناڵەکە لە ئاو دەردەهێنن بەڵام باوکی مناڵەکان خنکاوە و لە رووبار دەرهێنراو ڕەوانەی
پزیشکی دادی سۆران کرا.
هاوڵاتیەکە ناوی
ره‌وه‌نده و فەرمانبەرە ، له زیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە