23/07/2021 133 جار خوێنراوەتەوە

بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 73 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەكرا

پەیام

ئەمرۆ لە بازارەكانی جیهاندا بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 73 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوە ‌كرا. دوای ئەوەی چەند رۆژێك لەمەوبەر بۆ خوار 70 دۆلار نرخەكەی دابەزی بوو.

دوێنێ نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت بەرز بووەوە بۆ 73 دۆلار و 90 سەنت و بە 73 دۆلار و 79 سەنت رۆژەكەی تەواو كرد. ئەمڕۆش بە بەراورد بە كاتی داخستن دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 73 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.، هاوكاتیش بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس بە 71 دۆلار و 67 سەنت فرۆشرا.

ماوەیەكە بە هۆی بڕیارەكانی ئۆپێك لە بارەی زیادكردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە لایەن وڵاتانی ئەندامیەوە نەوت ئاراستەی دابەزینی گرتەبەر بەڵام لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نەوتی خاو لە سەرووی هەفتا دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت و هەواڵەكانی بڵاوبوونەوەی دەلتا كۆرۆناش لەم دو روژەدا كاریگەریەكی ئەوتۆی لەسەر نرخی نەوت نەبووە.

پێشتریش بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی نەوت دابەزینی پێوانەیی تۆماركرد و بەڵام لە چەند مانگی رابردووەوە ئاراستەی بەربوونەوەی وەرگرت و تا ئاستی گەیشتن بە 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەرزبوویەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دۆلار به‌ به‌رزی ماوه‌ته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جه‌نگ و پێكدادانه‌كان نرخی نه‌وت به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: ڕێڕه‌وییه‌ ئاوییه‌كان ده‌پارێزین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سندوقی نێودەوڵەتی دراو: ئابوری جیهان له‌ به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ختدایه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: جه‌نگ؛ هه‌نارده‌ی نه‌وت و به‌رهه‌مهێنانی خاو كردوه‌ته‌وه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌؛ نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتى عێراق زیانەکانى داخرانى گەروى هورمز ئاشکرا دەکات

سەرەتا