22/07/2021 215 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا ٥٠ ھەزار دۆلار بۆ مۆزەخانەی سلێمانی تەرخان دەکات

پەیام

لە چوارچێوەی بەخشینە داراییەکانی ئەمریکا، حکوومەتی ئەو وڵاتە بڕی ٥٠ ھەزار دۆلاری بۆ مۆزەخانەی سلێمانی تەرخانکرد.

بەگوێرەی هەواڵێک کە لە پەیجی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، حکوومەتی ئەمریکا بڕی ٥٠ ھەزار دۆلاری بۆ مۆزەخانەی سلێمانی تەرخان کرد.

ئاماژە بەوەشدراوە تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ دانانی پێشانگایەکی نوێیە بۆ نمایشکردنی ئەو پارچە شوێنەوارییانەی مۆزەخانەکە کە مێژووەکە یان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی پێش مێژوو.

لە هەواڵەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە فراوانکردنی دەرفەتەکان بۆ کاری پێکەوەیی و ھەماھەنگی لەگەڵ کوردەکانمان بۆ پارێزگاریکردن لە شوێنەوارە بەنرخەکانی ھەرێمی کوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی دراوە جیهانییەكان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوە جیهانییەكان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 86 دۆلار

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێم دابەزینى بە خۆوە بینى

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە بەرزى مایەوە

سەرەتا