21/07/2021
286 جار خوێنراوەتەوە
بەم زوانە ژمارەیەک پەرله‌مانتاری ئه‌وروپا دێنە هەرێم و داوای ئازادکردنی گیراوانی بادینان دەکەن
پەیام
بڕیاره به‌منزیكانه وه‌فدێك له پارله‌مانتارانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، له‌و سه‌ردانه‌دا چاویان به سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌وێت و داوای ئازادكردنی گیراوانی بادینان بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه ڕێكخراوای 17ی شوبات بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، له ڤیدیۆكۆنفڕانسێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ڕه‌گه‌ز كه‌مال ڕێكخه‌ری ڕێكخراوی 17ی شوبات بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئامار و داتای پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا خستووه‌ته ڕوو.
هاوكات، پێشنیازی كردووه نامه‌یه‌كی تایبه‌ت ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم بكرێت، هاوكات فشاره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌پێناو ئازادیی گیراوان و سزادراوانی بادیناندا زیاتر بكرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ڕێكخه‌ری ڕێكخراوی 17ی شوبات بۆ مافه‌كانی مرۆڤـ، به‌مزوانه ژماره‌یه‌ك پارله‌مانتاری یه‌كێتیی ئه‌وروپا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و چاویان به مسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌وێت و داوای ئازادیی سه‌رجه‌م گیراوانی بادینان ده‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە