21/07/2021 343 جار خوێنراوەتەوە

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا ناجێگیره‌

په‌یام

یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بە ٦٨ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوە ‌کرا.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به‌رز بووه‌وه‌ بۆ ٦٩ دۆلار و ٧٣ سەنت و بە ٦٩ دۆلار و ٣٥ سەنت رۆژەکەی تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣١دا بە بەراورد بە کاتی داخستن بە رێژەی لەسەدا ٠،٥٣ دابه‌زینی بەخۆیەوە بینی و بە ٦٨ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ھاوکات یەک بەرمیل خاوی تێکساس بە ٦٦ دۆلار و ٨٤ سەنت فرۆشرا.

بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەتایبەتی جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنیی لەسەر داخوازی لەسەر نەوت دروست کردووە، هەروەها دوای بڕیاری گرووپی ئۆپیک پڵاس بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەم لە مانگی ئابەوە نیگەرانیی زیادبوونی خستنەڕووی نەوتی بۆ بازاڕ دروستکردووە کە ئەوانەش کاریگەرن لەسەر دابەزینی نرخەکەی.

سەرلەنوێ بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەتی لە ئەورووپا و ئاسیادا، بووەتە هۆی گرتنەبەری رێکاری نوێ لە زۆرێک لە وڵاتاندا، ئەوەیش ئومێدەکانی بۆ هەستانەوەی تەواوەتی ئابووریی کەمکردووەتەوە و کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە بە ئاراستەی دابەزینی.

ئاماژە بەوە دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٩ دۆلار و ١٦ سەنت بۆ ٦٩ دۆلار و ٤١ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٦٨ دۆلار و ٩١ سەنت بۆ ٦٨ دۆلار و ٦٦ سەنت بمێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 53 خولەک پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: تاران "دیارییەکی گەورەی" لە کەرتی وزەدا پێشکەش بە واشنتن کردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی قه‌یرانی نه‌وته‌وه‌؛ یابان یه‌ده‌گی نه‌وتیی خۆی به‌كارده‌هێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ دابه‌زی

سەرەتا