18/07/2021
257 جار خوێنراوەتەوە
وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له‌سه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌م به‌شێوه‌ی قۆناغبه‌ندیی ڕێككه‌وتن
پەیام
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئۆپێك پڵه‌س، ڕایگه‌یاند كه گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت له‌سه‌ر زیادكردنی به‌قۆناغی به‌رهه‌م ڕێككه‌وتوون.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز به‌بێ ئاماژه‌كردن به ناوی سه‌رچاوه‌كه، ڕایگه‌یاند: گه‌وره وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ڕێككه‌وتوون له مانگی داهاتووه‌وه تا كۆتا مانگی ئه‌مساڵ و به‌شێوه‌ی قۆناغبه‌ندیی به‌رهه‌م نه‌وت زیاد بكه‌ن.
به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕۆیته‌رز، جگه له زیادكردنی به‌رهه‌م ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش تا كۆتایی ساڵی داهاتوو درێژه‌ی ده‌بێت.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه له دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌و كۆبوونه‌وانه دێت كه هیچ ئه‌نجامێكی له‌باره‌ی ئاستی به‌رهه‌م لێ نه‌كه‌وته‌وه.
هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا، ڕێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه پشكی ئیماڕات له فرۆشتنی ڕۆژانه‌ی نه‌وت بۆ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا به‌رز بكرێته‌وه كه به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوه‌ڕاستی ساڵی ڕابردوو كه تائێستاش كاری پێ ده‌كرێت سێ ملیۆن و 168 هه‌زار به‌رمیله.
هه‌ر یه‌ك له سعودیه و ئیماڕات به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كیی ڕێككه‌وتنی نێو وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت و وڵاتانی سه‌ربه‌خۆی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت بوون كه به‌پێچه‌وانه‌ی سعودیه، ئیماڕات پێیوایه بازاڕی نه‌وت پێویستیی به به‌رهه‌مهێنانی زیاتره.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە