14/08/2019
443 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆككۆماری پاكستان هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ له هیندستان ده‌كات
په‌یام
سه‌رۆككۆماری پاكستان ڕه‌خنه‌ی توند له بڕیاری گۆڕینی ئیداره‌ی تایبه‌تی جامو كشمیر له‌لایه‌ن هیندستانه‌وه ده‌گرێت و، له‌وباریه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ ده‌كات.
عارف عه‌لوی، سه‌رۆككۆماری پاكستان، له مه‌راسیمی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی پاكستان‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بڕیاری هیندستان بۆ گۆڕینی پێكهاته‌ی جاموكشمیر، دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، جه‌ختی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی كشمیر به ته‌نیا جێناهێڵێت.
عه‌لوی وتی، موسڵمانان جه‌نگیان ناوێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆریان لێ بكرێت، له هیچ شتێك سڵ ناكه‌نه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه عیمران خان، سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، سه‌ردانی به‌شه پاكستانییه‌كه‌ی كشمیری كرد و، په‌یامی پشتگیریی بۆ خه‌ڵكی كشمیر دووپات كرده‌وه.
خان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆییه‌وه، بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی نیوده‌لهی ئیدانه كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە