14/08/2019 164 جار خوێنراوەتەوە

له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ حاجیانی هه‌رێم به‌ چه‌ند كاروانێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كوردستان

په‌یام
ئه‌مڕۆ حاجیان كۆتا ته‌وافیان به‌ ده‌وری كه‌عبه‌ی پیرۆزدا كرد و، كۆتا ڕوكنی فه‌ریزه‌ی حه‌جیان به‌جێ هێنا كه‌ ته‌وافی ماڵ ئاواییه‌.

دوابه‌دوای به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، حاجیان خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان. 
حاجیانی كوردیش، وا بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ به‌ چه‌ند كاروانێك بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ره‌و كوردستان و، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆی پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێم 20 ڕۆژی پێ بچێت. 
بڕیار وایه‌ یه‌كه‌م كاروانی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێم له‌ ڕۆژی 17-8-2019 بگه‌نه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و، كۆی پرۆسه‌كه‌ دوو هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت. 
ئه‌مساڵ نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ڕوویان له‌ وڵاتی سعودیه‌ كرد. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 36 خولەک پێش ئێستا

    سلێمانی.. باری ته‌ندروستی زیندانییه‌ مانگرتووه‌كانی چاكسازی گه‌وران ڕوو له‌ خراپبوونه‌

  • 37 خولەک پێش ئێستا

    سه‌یدسادق.. خۆپیشاندان سازكراو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر چالاكان و رۆژنامه‌نووسان

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ده‌زگای كاروباری مین: ساڵی ڕابردوو به‌هۆی مینه‌وه‌ 22 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ 2019 دا 15 كرێكاری بیانی مردون و ده‌ستدرێژیش كراوه‌ته‌ سه‌ر 3 كرێكاری ئافره‌ت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دژی پێنه‌دانی شایسته‌ داراییه‌كانیان به‌شێك له‌ جوتیارانی هه‌رێم گردبوونه‌وه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌یامنێری په‌یام: به‌ڕێوبه‌ری ئاسایش زللـه‌ی لێدام و ده‌ستگیریان كردم

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    وێنه‌ی مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی له‌ نێو قه‌فه‌زی دادگا بڵاوده‌بێته‌وه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌یدسادق... خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیش ده‌ستگیر كراون

سەرەتا