11/06/2021 555 جار خوێنراوەتەوە

چین چوار مانگی دەستكردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد

په‌یام

چین چوار مانگی دەستكردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد كە لە نێویاندا مانگی دەستكردی چاودێری ژینگە هەن.

لە بنكەی رەوانەكردنی  بۆشایی ئاسمانیی (تایی وەن) و لە رێگای مووشەكی (لۆنگ مارچ توو دی) چین مانگە دەستكردەكانی پەكین-3، هایس-2 و یانگوانگ-1 و مووشەكی تاقیكاری تیەنجیەن كە مووشەكی چادێری ژینگە و هەستكردنە لە دوورەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان كردووە.

پەكین-3و یانگوانگ-1 لەلایەن كۆمپانیایەكی بازرگانی و هایس-2 لەلایەن زانكۆی شیامن پێش خراون.

ئەم مانگە دەستكردانە جگە لەچاودێری ژینگە، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە سەرچاوە سروشتییەكان و، پلانسازی و بەڕێوەبردنی شارەكان و بەرەنگاربوونەوەی كارەساتە سروشتییەكان و چاودێری پاكوخاوێنی ناوچە كەناراوەكانیش بەكار دەهێندرێن.

چین خاوەنی سەدان مانگی دەستكردە و لە كاتی ئێستادا لە ئاسماندا ئەركەكانی خۆیان بەجێ دەهێنن و بەردەوامیش دەیەوێت پەرە بە توانا تەكنۆلۆژیاییەكانی خۆی لەم بوارەدا بدات و كێبركێی ئەمریكا و وڵاتانی دیكەی خاوەن مانگی دەستكرد بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 28/08/2026

    سوپای ئەمریكا ئامیری دۆزینەوەی درۆن و سیگناڵەكان بۆ سەربازانی دابین دەكات

  • 08/08/2026

    دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی عێراق: ستارلینك نابێتە جێگرەوەی ئینتەرنێتی ئاسایی

  • 28/07/2026

    ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی جیهانى بەدەستدەهێنێت

  • 11/05/2026

    ئاسیاسێڵ و پلاتفۆڕمی 1001پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەكەن

  • 19/04/2026

    لەگەڵ هەر ڕووداوێكدا سەكۆكانی سۆشیال میدیا لە هەرێم دەبنە هۆی چەواشەكاری

  • 09/04/2026

    ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی G5 بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراق ڕادەگەیەنن

  • 20/01/2026

    ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی نیوزسۆشیاڵ؛ یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد ڕادەگەیەنن

  • 29/11/2025

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

سەرەتا