20/05/2021
1017 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردەم بارەگای UN گردبوونه‌ته‌وه
په‌یام
پەنابەرانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردەم بارەگای نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر گردبوونه‌ته‌وه.
له گردبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و په‌نابه‌رانه ڕەخنە لە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شێوازی مامەڵەی دەگرن بەرامبەر بە دۆسیەی پەنابەران.
گردبوونه‌وه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابورد هاوڵاتییه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌مان شوێن ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له ئێستادا گردبوونه‌وه‌كه گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وتووه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان په‌نابه‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا درووستبووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە