23/04/2021 572 جار خوێنراوەتەوە

حكومه‌ت ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ هیچ سه‌نته‌رێكی ئیسرائیلی له‌ هه‌ولێر بوونی هه‌بێت

په‌یام

وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێگەپێدانی حكوومەتی هەرێم بە كردنەوەی سەنتەری مووساد لە هەولێر، رەتدەكاتەوە و رایگەیاند، ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و حكوومەت سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەناڵە تۆمار دەكات كە ئەو هەواڵەی بڵاوكردووەتەوە.

لە روونكردنەوەكەی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە "كەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئافاقی عێراقی لە پێگە ئەلیكترۆنییەكەی لە رێكەوتی 22ی نیسانی 2021 راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هەرێمی كوردستانی بەوە تۆمەتباركردووە، گوایە رێگەی بە كردنەوەی سەنتەری مووساد لە هەولێر داوە".

جووتیار عادل جەختی لەوە كردووەتەوە كە ئەو راپۆرتە بێبنەمایە و رایگەیاندووە: "تەنیا لەسەر بنەمایەكی وەهمی ئامادە كراوە، هەوڵێكە بۆ چەواشەكردنی رای گشتی و تەشهیركردن بە هەرێمی كوردستان و هەوڵدان بۆ خستنەپاڵی تۆمەتێكی چەپەڵ هەرچەندە رەتیشمان كردووەتەوە، ئەوكات و ئێستاش جەختمان كردووەتەوە كە هیچ بوونێكی ئیسرائیلی یان سەنتەرێكی ئیسرائیلی لە هەرێمی كوردستان بوونی نییە".

وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندووە حكوومەتی هەرێمی كوردستان سكاڵای یاسایی لە دژی ئەو كەناڵە پێشكەش دەكات".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 54 خولەک پێش ئێستا

    لە ئۆپراسیۆنێكدا لە پردێ سێ چەكداری داعش كوژران و چەكدارێكیش دەستگیركرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی لە ساڵیادی شارەكەدا: سلێمانی بە پیلان و پەراوێزخستن لاواز نابێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما دوو پلە بەرزتردەبێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە بەغدادەوە ڕێگری لە هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی کەرکووک دەکرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە نێو ململانێی پارتی و یەكێتیدا، هاووڵاتیان نوقمی بێ نەوتی و بێ كارەبای كراون

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ كۆدەبێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    فوئاد حسێن: بژاردەی ئەوە هەیە ئەندامانی گرووپە نەیارەكانی ئێران بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێكی دەرەكی: زیاتر لە هەزار خێزان لە لافاوەكەی هەولێر زیانیان بەر كەوتووە

سەرەتا