22/04/2021
286 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی روسیا 10 دیبلۆماتكاری ئه‌مریكی له وڵاته‌كه‌یدا ده‌رده‌كات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له ڕێگه‌ی تێبینینامه‌یه‌كه‌وه دیپۆرتكردنی 10 دیپلۆماتی ئه‌مریكی له وڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌دا، به ئه‌مریكا راگه‌یاند و تا 21ی ئایاری بۆ داناون كه ڕووسیا جێبهێڵن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، بارت گۆرمان، جێگری باڵیۆزی ئه‌مریكا له مۆسكۆیان بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بانگ كراوه و تێبینینامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به 10 دیپلۆماتی وڵاته‌كه‌ی كه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له مۆسكۆ كارده‌كه‌ن پێدراوه و تێیدا دیپلۆماته‌كان وه‌ك كه‌سایه‌تی نه‌خوازراو له رووسیا راگه‌یه‌ندراون.
باس له‌وه‌شكراوه كه داواكراوه دیپلۆماته‌كان تا 12ی ئایار رووسیا جێبهێڵن و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌م رێكاره وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كه له به‌رامبه‌ر كرده‌وه دوژمنكارانه‌كانی ئه‌مریكا به راگه‌یاندنی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له واشنتۆن و كۆنسوڵخانه‌ی رووسیا له نیویۆرك وه‌ك كه‌سایه‌تی نه‌خوازراو له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌ك".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكرایكردووه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌ڵامی دوایین بڕیاره‌كانی ئه‌مریكا له دژی وڵاته‌كه‌یان له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی نوێوه ده‌ده‌نه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە