08/04/2021
299 جار خوێنراوەتەوە
سۆران.. به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی كۆمه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوو
په‌یام
له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان به ئاماده‌بوونی شوان رابه‌ر و رێبوار حه‌مه‌د ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات له پۆستی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 8ی سۆرانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كرا.
تێیدا موسلیم ڕایه‌تی كارنامه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی ته‌سلیم به مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی كرد و مه‌ڕوان گه‌ڵاڵیش وه‌ك به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ند و موسلیم ڕایه‌تی وه‌ك به‌رپرسی پێشوو به‌ڵێنی كاری زیاتریان دا بۆ سه‌رخستن و به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له ده‌ڤه‌ری سۆران.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا موسلیم ڕایه‌تی به‌رپرسی پێشوو له به‌رامبه‌ر ئه‌رك و ماندووبونیان سوپاس و پێزانینی به‌خشییه كارگێڕ و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نه‌كانی سنوری مه‌ڵه‌بند و شه‌ونخونی و ماندووبوونه‌كانی به‌رز نرخاندن كه له خوولی ڕابردوو هاوكارێكی باشی مه‌ڵبه‌ند بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە