07/04/2021 630 جار خوێنراوەتەوە

دوای چوارساڵ له‌كوژرانی رۆڵه‌كانیان، كه‌سوكاریان داوی سزادانی بكوژه‌كان ده‌كه‌ن

پەیام

پاش ئەوەی لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی 2017 دا لە گوندی (لەك هیدایەت)ی سنووری ناحیەی قادركەرەمی سەر بەقەزای چەمچەماڵ، بەهۆی كێشەی زەوی و زارەوە 2 هاوڵاتی كوژران، لە بەرواری 6 ی نیسانی هەمان ساڵ دا كەسوكاری دوو هاوڵاتییە كوژراوەكە لە دادگای بەرایی چەمچەماڵ سكاڵایی یاسایی لە سەر تۆمەتباران تۆمار دەكەن و هەر هەمان ڕۆژ بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیر كردن بۆ ژمارەیەك تۆمەتبار دەردەچێت، بەڵام  پاش 4 ساڵ لە ڕووداوەكە تا ئێستا هیچ تۆمەتبارێك دەستگیر نەكراوە.
بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ خانەوادەی هەردوو كوژراوەكە لەبەردەم قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ گردبوونەوە و داواكاربوون یاسا سەروەر بێت و بە زووترین كات تۆمەتباران دەستگیر بكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی... لەگەڵ موەلیدە ئەهلییەکان ڕێکەوتن کرا و ئەمڕۆ کارەبا دابەش دەکەن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕوانگەی ئیکۆ: ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر ڕۆژانە زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلار زیان دەگەیەنێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن موه‌لیده‌كان نه‌كراو؛ ئاماده‌نین به‌بێ وه‌رگرتنی پاره‌ كاره‌با بده‌نه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دانه‌غاز: له‌ ئێستادا به‌رهه‌مهێنانی غاز ده‌ست پێ ناكه‌ینه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر پێکهێنا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مه‌سعود بارزانی: داوا له‌ یه‌كێتی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ پارتی دابنیشێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چه‌مچه‌ماڵ.. هێڕشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ شوێنێكی هه‌ستیاری له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌ئامانج گرتووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشەکەی کۆرمۆڕ نزیکەی ٢٨٠٠ مێگاوات لە بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کەم کردەوە

سەرەتا