06/03/2021
1373 جار خوێنراوەتەوە
سوید.. له شاری مالمۆ، كه‌سێك به ته‌ورێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له مسوڵمانان ده‌كات
پەيام
له ناوچه‌یه‌كی سوید كه‌سێك به ته‌ورێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له مسوڵمانان كردووه و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
ماڵپه‌ڕی (ئه‌فتون بلاده‌ت)ی سویدی بڵاویكرده‌وه: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به كاتی سوید، له شاری مالمۆی باشوور كه‌سێك به ته‌ورێكه‌وه چووه‌ته نێو پاسێكه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی موسڵمانانی كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه، ئه‌و كه‌سه وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت گه‌نجه و ته‌ورێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه هاواری كردووه له موسڵمانه‌كان و وتوویه‌تی: كوان ئیسلامییه‌كان، هه‌موویان ده‌یانكوژم.
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی: هیچكام له سه‌رنشینه‌كانی پاسه‌كه نه‌یانتوانیوه ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه، دواتر یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كان دابه‌زیوه و په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه و له‌و ڕێیه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
لای خۆیه‌وه، (ئیڤینا ئۆڵسۆن) وته‌بێژی پۆلیسی شاری مالمۆ به‌دووری نه‌زانی ئه‌و كه‌سه لایه‌نگری بیری ڕاستڕه‌وی تووندڕه‌و بێت و وتیشی: له كاتی ده‌ستگیركردنیدا هه‌ڕه‌شه‌ی له پۆلیسیش كردووه.
هه‌ر له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه (میكائیڵ یۆكسڵ) سه‌رۆكی پارتی (ڕه‌نگه جیاوازه‌كان) ڕایگه‌یاند: ڕه‌گه‌زپه‌رست و ڕاستڕه‌وه تووندڕه‌وه‌كان هه‌میشه هه‌وڵی دروستكردنی ئاژاوه له‌نێوان مسوڵمانه‌كان و هاوولێتیانی سوویدی ده‌ده‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە