06/03/2021 377 جار خوێنراوەتەوە

هێرشی مووشه‌كی بالیستیی له‌ باكووری سووریا سێ كوژراو و 28 برینداری لێكه‌وته‌وه‌

په‌یام

لە ئەنجامی دوو ھێرش بە مووشەکی بالیستیی بۆ سەر دوو خاڵی جیاواز لە شارۆچکەکانی باب و جەرابلوس لە باکووری سووریا، سێ هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانی لەدەستدا و ٢٨ هاوڵاتی دیکە برینداربوون. 

‌سەر لە ئێوارەی دوێنێ ناوچەی حەمران سەربە شارۆچکەی جەرابلوس کە دەکەوێتە سەر سنووری تورکیا و ناوچەی تەرحین لە باکووری خۆرھەڵاتی شارۆچکەی باب بوونە ئامانجی ھێرشی مووشەکی بالیستیی. 

لەو ناوچانەی کە ھێرشەکان کردوویانەتە ئامانج پاڵاوگەی نەوت کە بەشێوازیی سەرەتایی وەگەڕخراون ھەن و بەھۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر تانکی نەوت گڕیان گرتووە، تەقینەوەی بەھێز روویانداوە. 

لە ئەنجامی ھێرشەکاندا سێ مه‌ده‌نی گیانی لەدەستداوە و ٢٨  مه‌ده‌نی دیکە برینداربوون. 

ھێشتا نەتوانراوە ئەوە دەستنیشان بکرێت کە مووشەکەکان لەلایەن کێوە ھەڵدراون. 

بریندارەکانی ھێرشەکە بۆ نەخۆشخانەکانی دەوروبەر گوازراونەتەوە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون. 

نیگەرانیی لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییان له‌ ناوچه‌كه‌ ھەیە. 

ناوچەی تەرحین رۆژی ٢ی شوباتیش بەرەوڕووی ھێرشێک بە مووشەکی بالیستیی ببوویەوە و لە ئەنجامی ھێرشەکەدا دوو مه‌ده‌نی گیانیان لەدەستدابوو، و شەش هاوڵاتی دیکە بریندارببوون. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ بۆردومانێكی ئیسرائیلدا خێزانێكی فه‌له‌ستینی خانوه‌كه‌یان به‌سه‌ردا ڕووخا و به‌یه‌ك جار شه‌هیدبوون

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ هاووڵاتی دیكە لە كەرتی غەززە شەهید بوون

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    شه‌وی ڕابردوو ئیسرائیل لە زەوی و ئاسمان و دەریاوە بۆردومانی کەرتی غەززەی كرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل لە لێدوانی "چووینە نێو غەززە" پاشگەزبووەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    غەززە.. لە هێرشی ئیسرائیلدا منداڵێکی ساوا و سێ منداڵی دیکەی فەڵەستینی شەھیدبوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زانیشدا به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشه‌كانی‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وێنه‌؛ غه‌ززه‌.. جه‌ژن له‌ژێر سێبه‌ری فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیلدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێژی جه‌ژن له‌ مزگه‌وتی ئه‌قصا به‌ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌ڕێوه‌چوو

سەرەتا