01/03/2021 555 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ گۆڕانكارییەك لە هەڵوێستی ئەمریكا رووینەداوە

پەیام

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند هیچ گۆڕانكارییەك لە سیاسەتی كابینەی نوێی ئەمریكا بەرانبەر تاران رووینەداوە.

سەعید خەتیبزادە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە كرد وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا و ئەمریكا دەیانەوێت لە ئەنجوومەنی كارگێڕی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمەوە بڕیار لە دژی ئێران دەربكەن.

 خەتیبزادە باسی لەوەشكرد پێویستە ئەمریكا سەرەتا بەڵێنەكانی بەجێبگەیەنێت بۆ ئەوەی لە رێككەوتنی ئەتۆمییدا هەبێت و وتی: ''بەڕوونی هەڵوێستی ئێرانمان راگەیاندووە. لەو رووەوە هیچ گۆڕانكارییەك رووی نەداوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  هەروەها باسی لەوە كرد  تا ئێستا گفتوگۆی دووقۆڵی راستەوخۆ لەنێوان ئێران و ئەمریكا ئەنجام نەدراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ٢٠ وڵات ڕێکاریان بەرانبەر ئۆردوگاکان گرتوەتە بەر

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئوردون: لە کۆی ٢٠ مووشەکی بالیستی ئێران ١٨-مان خستە خوارەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل کونسوڵخانەی بەریتانیای لە قودس داخست و دیبلۆماتکارانی دەرکرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ده‌ كه‌شتیمان به‌ ئامانج گرت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت هورمز لەژێر کۆنتڕۆڵماندایە و ئەمریکاش ڕەتی دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ دوای ئاگربه‌ست؛ قه‌یرانی مرۆیی و ته‌ندروستی قووڵتر بوه‌ته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە یەمەنەوە هێرش کرایە سەر چوار شاری سعودییە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ وێرانکردنی ژێرخانی کەمپەکان بۆ کۆچپێکردنێکی بێدەنگ

سەرەتا