13/01/2021 1013 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی

پەیام سپۆڕت

یانەی ئینتراخت فراكفۆرتی ئەڵمانی ڕایگەیاند، نزیكن لەوەی لۆكا یۆڤیچ بە خواستن لە ڕیال مەدریدەوە بگەڕێننەوە یانەكەیان.

 
فرێدی بۆبیچ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی ڕایگەیاند: تەنها هەندێك وردەكاری ماوە، ئەگەرنا لە تەواوكردنی گرێبەستەكەی لۆكای یۆڤیچ نزیكین.

بەڕێوەبەرە وەرزشییەکەی یانەی فرانكفۆرت ئاشكراشیكردووە، گرێبەستەكەی یۆڤیچ بە خواستنە و بۆ ماوەی شەش مانگە تا كۆتایی ئەم وەرزە بەردەوام دەبێت.

لۆكا یۆڤیچی سڕبی لە هاوینی 2019 بە گرێبەستێك كە بڕەكەی 63 ملیۆن یۆرۆ بوو ڕووی كردە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، بەڵام ئەو یاریزانە نەیتوانیوە جێگەی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكەی زەینەدین زەیدانی ڕاهێنەردا بكاتەوە، هەربۆیە گەڕانەوەی بۆ یانە ئەڵمانییەكە هەڵبژاردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

سەرەتا