01/12/2020
547 جار خوێنراوەتەوە
قوباد تاڵه‌بانی: به‌م نزیكانه شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: به‌م نزیكانه شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی قوباد تاڵه‌بانی، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ جێمز كلیڤه‌لی، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه "بڕیاریان داوه به‌م نزیكانه شاندی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات".
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداش، قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمداوه كه ئاماده‌یه به به‌پێی ده‌ستوور هه‌موو كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ چاره‌سه‌ر بكات.
لای خۆیشیه‌وه وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا، هۆشداریی داوه كه "چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری له هه‌موو عێراق و ناوچه‌كه". جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه "نابێت پرسی بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێم له به‌غدا به سیاسیی بكرێت ".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە