21/11/2020 392 جار خوێنراوەتەوە

زانیاری نوێ لە بارەی پۆگباوە ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ئۆلی یۆنار سۆڵشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات، لەگەڵ پۆل پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەی گفتوگۆی کردووە و ئەو یاریزانە جیاواز لە ڕابردوو بە بەهێزی دەگەرێتەوە.

 
لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان سۆڵشار سەبارەت بە پۆگبا بە تایبەتی قسەی کردووە و دەڵێت: وەرزی ڕابردوو پۆگبا بە دۆخێکی قورسدا تێپەڕی، ئەم وەرزەش تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوو.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی شەیتانەسوورەکان وتی: پۆگبا لە سێ یاریدا هاوکاری هەڵبژاردەی فەرەنسای کردووە و لە کاتی وەستانی یاری هەڵبژاردەکان گفتوگۆم لەگەڵدا کردووە و هەست دەکەم جیاواز لە ڕابردوو بە بەهێزی دەردەکەوێتەوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا سۆڵشایەر ئەوەی خستەڕوو، پۆگبا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بە باشی یاریکردووە و توانیویانە بگەنە نیوەی کۆتایی نەیشنلیگ، لەو بڕوایەدا ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی باشتر ببێت لە ئێستا و یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 3 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 3 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

سەرەتا