17/10/2020 359 جار خوێنراوەتەوە

تۆخێل چارەنووسی نێمار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ڕایدەگەیەنێت، نێمار دا سیلڤای هێرشبەری یانەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی مانچستەر یونایتد لە چامپیۆنسلیگ ئامادە دەبێت.

نێمار بۆ یاری دوێنیشەوی یانەکەی بەرانبەر یانەی نیم ئۆڵۆمپیک بانگهێشت نەکرا بوو، دوای یارییەکەش تۆخێلی ڕاهێنەری یانەکەی لە لێدوانێکدا لەو بارەیەوە وتی: بڕیارماندا ڕۆژێک زیاتر پشوو بە نێمار بدەین، ئەوەی لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە گەشتدا بووە، بڕیاری مانەوەی یاریزانەکەمان لە ماڵەوە باشترین بڕیار بوو.

لە درێژی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی یانەی پاریسییەکە دڵنیایی دایە هاندەرانی یانەکەی و ڕاگەیاند، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مانچستەر یونایتد لە یانە پاڵەوانەکان نێمار ئامادە دەبێت و لەو بارەیەشەوە تەواو دڵنیان.

لە کۆتایدا تۆخێل سەبارەت بە پێکانی پاریدێس یاریزانی ناوەندی یانەکەی کە لە سەرەتایی یارییەکەوە یاریگای جێهێشت وتی: باروودۆخی پاریدێس باش نییە و لە ماسولکەکانی ئەژنۆیدا تووشی ئازار هاتووە و ماوەیەکی کەمیشمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مانچستەر یونایتد ماوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دادگای فەرەنسا دۆسیەی سکاڵاکەی مباپێ دژی پاریس سانجێرمان دادەخات

سەرەتا