29/08/2020 186 جار خوێنراوەتەوە

ئیداره‌ی كه‌ركوك نزیكه‌ی 58 ملیار دیناری له‌ دروستكردنی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كدا به‌هه‌ده‌رداوه‌

په‌یام

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند، ئیداره‌ی كه‌ركوك نزیكه‌ی 58 ملیار دیناری دروستكردنی قوتابخانه‌ی به‌هه‌ده‌رداوه‌.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی بڕێكی زۆر له‌ داهاتی كه‌ركوك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگاكه‌وه‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاند ئیداره‌ی كه‌ركوك گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بیانی بۆ دروستكردنی 25 قوتابخانه‌ به‌ به‌های 57 ملیار و 894 ملیۆن دینار واژۆ كردوه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كۆمپانیاكه‌ ژماره‌ی قوتابخانه‌كانی له‌ 25 قوتابخانه‌وه‌ بۆ 18 قوتابخانه‌ كه‌مكردوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستكاریی نه‌خشه‌سازی و زه‌ویی ته‌رخانكراوی قوتابخانه‌كانی كردوه‌ و پاره‌یه‌كی زۆری تێدا به‌هه‌ده‌ر دراوه‌.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ ئاشكراكردنی ئه‌و به‌هه‌ده‌ردانه‌ له‌لایه‌ن تیمێكی فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ه‌ ده‌ستپاكی بووه‌ و له‌ سه‌ردانێكیاندا بۆ كه‌ركوك توانیویانه‌ ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ ئاشكرابكه‌ن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 خولەک پێش ئێستا

    بەڕێوەەبەری مەرزی پەروێزخان و گومرگی گەرمیان دەستگیرکران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پۆلیسی هه‌ولێر: به‌رگدرویه‌كی پیاو ده‌ستگیركراوه‌ له ‌ژوری خۆگۆڕینی ژنان كامێرای نهێنی داناوه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێم له‌ به‌غدا: گه‌شبینین ئه‌مڕۆ هه‌رێم و په‌رله‌مانی عێراق بگه‌نه‌ رێكه‌وتن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕه‌تیكرده‌وه‌‌ لە کۆبوونەوەی وەزیری بەرگری تورکیا و سەرۆکى هەرێم کرابێتە دەرەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردوومانی ناوچه‌ی باڵەکایەتی دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاتوچۆی سلێمانی داوا‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتییان و شۆفێران ده‌كات

سەرەتا