17/07/2020
1084 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا مهلا جهمیل، بانگخواز و زانای دیاری شاری هەولێر کۆچی دواییکرد
پهیام
مامۆستایەكی ئایینی دیار و بەرچاوی هەرێمی كوردستان لەژێر كارییگەری نەخۆشییدا كۆچی دوایی كرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، مامۆستا مەلا جەمیل عەلی شاوێس، زانا و كەسایەتی دیاری ئیسلامی هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا جەمیل عەلی كە بە مەلا جەمیل شاوێسی ناسراوە، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی عەلائەددین سەجادی بووە، دوای پێنج مانگ مانەوەی بە نەخۆشی و ئازار لە سوورێنچكیدا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، هەیینی، كۆچی دوایی كرد.
بەپێی زانیارییەكان، مامۆستا جەمیل عەلی سەرجەم قوڕئانی پیرۆزی لەبەر بووە و بەڕێوەبەری ڕێكخراوی (ئیقڕەئـ) بوو بۆ زانستەكانی قوڕئان.
بەو بۆنەیەوە هەریەك لە سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان و سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی و پارێزگارەكانی هەولێر و سلێمانی پرسەنامەیان ئاڕاستەی كەسوكاری و بنەماڵەی مامۆستای كۆچكردوو كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە