22/05/2020 565 جار خوێنراوەتەوە

ئەستێرەیەکی چێڵسی ڕەخنەی توند لە ڤان دایک دەگرێت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

مایکڵ بالاکی ئەڵمانی و ئەستێرەی مێژووی یانەی چێڵسی لەندەنی ڕەخنەیەکی توند ئاڕاستەی ڤان دایکی هۆڵندی و بەرگریکاری یانەی لیەرپووڵ دەکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی و سەبارەت بە ڤان دایک، بالاک وتی: ڤان دایک یاریزانێکی بە بەختە، چونکە لە سەردەمی گەورەکانی پڕێمەرلیگدا یاری ناکات و لە ئێستادا هێرشبەرانی خولی ئینگلیزی بەو جۆرە لە ئاستێکی بەرزدا نین.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەستێرە ئەڵمانییەکە ئەوەی خستەڕوو، ڤان دایک لە سەردەمێکی پڕێمەرلیگدا یاری دەکات کە هێرشبەرانی وەک هێنری و درۆگبا و ڕۆنی و ڤان پێرسی و ئالان شیرەر و تیڤێز لە خولەکەدا نەماون، بۆیە ئاساییە کاتێک خەڵکێک هەیە ڤان دایک بە باشترین بەرگریکاری مێژووی خولەکە بزانن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ مەرجی سەرەکییان بۆ کڕینی ڕۆدری داناوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا داوە

  • پێش 1 هەفتە

    لەسەر هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا لە لیبیا هاندەران ئاگریان لە تەلاری سەرۆکایەتی وەزیران بەردا

  • پێش 1 هەفتە

    کێشەکانی میلان قوڵتر بوونەتەوە و ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندییان نەماوە

  • پێش 1 هەفتە

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ناوماڵی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاگرە و یاریزانێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

  • پێش 2 هەفتە

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

سەرەتا