22/05/2020 428 جار خوێنراوەتەوە

كه‌ركوك.. لە هێرشێكی داعش بۆ سەر پاڵاوگەیەكی نەوت كەسێك گیانی لەدەستدا

په‌یام

لە هێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سەر پاڵاوگەیەكی نەوت لە كەركووك، كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.

عەلی كەمال، بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركووك، لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند: چەكدارانی رێكخراوی داعش لە نزیك چەمی گورگەچاڵ لە رۆژئاوای كەركووك هێرشیان كردووەتە سەر پاڵاوگەیەكی ئەهلی نەوت و پاسەوانانی دەروازەی پاڵاوگەكەیان كردووەتە ئامانج.
وتیشی: هێرشەكە بە چەكی سووك ئەنجامدراوە و لە ئاكامدا پاسەوانێكی پاڵاوگەكە گیانی لەدەستداوە و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.

بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركووك ئاشكرایكرد: چەكدارەكان ڕاستەوخۆ دوای هێرشەكە هەڵاتوون و هێزە ئەمنییەكانیش ئۆپەراسیۆنێكیان لە ناوچەكە بەمەبەستی دەستگیركردنیان دەستپێكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: پڕۆسه‌ی داخستنی ده‌روازه‌ نافه‌رمییه‌كان ده‌ستی پێ كرد

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانی فراوان لە هەولێر، دهۆک و سۆران بەڕێوەدەچێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حكوومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو كۆ ده‌بێته‌وه‌ و یه‌كێتی به‌شداری ناكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: پۆلیسی وزه‌ی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌واوی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسی: له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ شه‌پۆلێكی باران ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نزار ئامێدی: لەگەڵ دابەشکردنی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی بودجەی سلێمانی نیم

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لە نەجەف هەشت كارمەندی ئەمنی لەسەر قاچاخچێتیی نەوت دەستبەسەر كران

سەرەتا