26/03/2020 2369 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێكی یەكێتی بۆ پەیام: پارتی ئەیەوێ سنوری زینی وەرتێ بۆ خۆی داببرێ یەكێتیش قەبوڵی نیە

په‌یام

ماوەی سێ ڕۆژە هێزێكی هاوبەشی فەوجی 1ی لیوای 7ی پێشمەرگە هاتوونەتە زینی وەرتێ لەسنوری رواندز، دەیانەوێت بازگەیەك لە زینی وەرتی دروست بكەن، بەو هۆیەشەوە گرژی كۆتەتە نێوان پارتی و یەكێتی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕازی نیە هیچ هێزێكی پارتی یان هێزی هاوبەش لە زینی وەرتێ جێگیربكرێن و بازگەیان هەبێ چونكە ئەوان پێیان وایه‌ پارتی ده‌یه‌وێت شوێنەكە داگیربكات، لە كاتێكدا سنوری پارتی نیە.

بەپرسێكی یەكێتی لە سنورەكە كە نەیویست ناوی بهێنرێت بە پەیامی راگەیاند "بابەتە بابەتێكی سیاسیە و پارتی ده‌یەوێت ناوچەكە بۆ خۆی داببرێ و لە ئێستاشدا كاك قوباد لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە لەسەر خەتن لەگەڵ برادەرانی پارتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و ئێمە رازی نین بازگە لەوێ دروست بكرێت.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی راشی گەیاند "ئامانج لە دروستكردنی ئەو بازگەیە پچرانی رێگاكانی پەكەكەیە لە نێوان كارۆخ و سەرگەڵی" شەوی رابردوو بۆ كۆتای هێنان و لابردنی بازگەكە هێزێكی دژە تیرۆری یەكێتی لە سلێمانیەوە بەرەو زینێ وەرتێ هاتووە بەڵام ئه‌و بەرپرسەی یەكێتی به‌ پەیامی ڕاگەیاند لەلایەن بەرپرسانەوە تەداخول كراوە بۆ دروست نەبوونی ئاڵۆزی و هێزه‌كه‌ لە چوارقوڕنە جێگیركراوە، ڕایشیگەیاند "تاكو ئێستا كێشەكە وەك خۆی ماوەتەوە تا رۆژی یەك شەممە هیچ بریارێك نادرێت".

بەپێی زانیاریەكانی پەیام پەكەكە قبوڵی نیە بازگە لەزینێ وەرتێ دابنرێ چونكە ئەگەر ئەوێ لە پەكەكە وەربگیرێت ئەوا قەندیل دادەبڕێت لە كارۆخ و رواندز و وەرتێ و دۆڵی شاورێ.

جێی ئاماژه‌یه‌ زینی وەرتێ سنورە دەستكردەكانی سەردەمی دوو ئیدارەیی نێوان یەكێتی و پارتییە و زۆنی زەرد و سەوز لێك جیادەكاتەوە، له‌م سه‌رده‌می كۆرۆنایه‌ كه‌ كێشه‌ی مووچه‌ و چه‌ندین قه‌یرانی دیكه‌ به‌رۆكی ئه‌م هه‌رێمه‌ی گرتووه‌، یه‌كێتی و پارتی كه‌وتوونه‌ته‌ ململانێی نێوخۆیان و هه‌ر جارێك هاووڵاتییان و ڕای گشتی به‌ بابه‌تێكی ناوخۆیان سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن و ده‌مێك خه‌ریكی شه‌ڕی راگه‌یاندنن و ده‌مێكیش خه‌ریكی شه‌ڕی سنوورن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جارێكی دیكە سێ یەكەمەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ دامەزراندن گردبوونەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كەركووك.. بەهۆی ڕێگرییەوە بەرهەمی پرۆژەكان ساغنابنەوە و نرخەكان گران بێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دوای سەردانی وەفدی ئەمریكا، ڕوسیا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ هێرەشەكان ڕادەگرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە كەلار و چەمچەماڵ كرێكارێك بە كارەبا و یەكێكی دیكە بە شۆفڵ گیانیانلەدەستدا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    تەقینەوەی تانكەرێكی سووتەمەنی لە سنە 17 گیانلەدەستدان و برینداری لێ كەوتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    شاردنەوەی زانیاری و ناشەفافی هەڕەشە لە پشكی هەرێم دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و نمەباران لەم هەفتەیەدا دەكرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی دەستبەكاربوو

سەرەتا