26/03/2020
853 جار خوێنراوەتەوە
نەشتەرگەرییەكی گەورە و دەگمەن لەسلێمانی ئەنجام درا
پهیام
لەم سەردەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادایە، لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لەشاری سلێمانی نەشتەگەرییەكی گەورە و وورد و دەگمەن بۆ نەخۆشێك ئەنجام درا كە ماوەی 10 كاتژمێری خایاند.
وهزارهتی تهندروستی ههرێم ڕایگهیاند: نەشتەرگەرییەكە بریتی بوو لەگواستنەوەی گۆشت و پێستی بەشێكی لەشی نەخۆشەكە بۆ شوێنی برین لەرێگەی مایكرۆسكۆپی بەستنەوەی دەمارەكان كەزۆر ووردن و بەچاو بینینێ زەحمەتە.
ڕایشیگهیاند كه "نهشتهرگهرییهكه سەركەوتوو بوو".
لهبارهی نهخۆشهكهوه ڕایگهیاند: نەخۆشەكە كوڕێكی گەنجی كاسبكار بوو كەبەهۆی كارەباوە تووشی چەند برینێكی سەخت ببوو، بەهاوكاری تیمێكی دڵسۆزی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری كەپێكهاتبوون لە پسپۆڕانی نەشتەرگەری و بێ هۆشكاری و پزیشكانی پایەبڵند و ستافی بێهۆشكاری و نەشتەرگەری و تاقیگە و كارمەندان بڕیاردرا لەم كاتە سەختەدا ئەم نەشتەرگەرییە گەورەیەی بۆ ئەنجام بدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە